تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جوور
(هەورا) جۆر، چەشن، تەرز، تزبوور، مەهدار. بەو_ە: بەو چەشنە، بەوشێوەیە، هەنگوورە، ئاوا، ئەئاوا، وسان، چ_: چۆن، چلۆن، چاوا، چاڤا؟، (لوفە) وەکوو، جوورمن: وەک من
جوورا(باک)
جووراو
جوواو، چتێکە وەکوو بنێشت و ئیتر لەدەمدا جوورابێ
جووراوە
ئاسنێکە ، کە زەردەدارو گرنج گرنج بووبێ بەهۆی لێدان یا پێدا کەوتنی چتێکی قورسەوە
جوورواجوور
جوورجوورە
جوورک
جۆڕک، باڵندەیێکە لە ئاوی دادەژی ئاواڵی مراوییەو وە ویش دەچێ
جوورکردن
سەندنی چتێک لە یەکێک بە قومار یا بە فڕو فێڵ
جووری
بەشووێندا گەڕان، داواکردن
جووریان
گۆران، جوور بەجووربوون. (ئەردە) پەشۆکان
جوورێ(باک)
نێوی گوڵێکییە پەنبەیی و سوورە. نێوی ژنانە
جووز پێوەکردن
جووز(ئەردە)
جوورە، دەنگی تڕ. (باک) گەمەیەکە، (شا) جەخز، جخز، جغز، جەغز
جووزان(ئەردە.، باک)
گووێزان، جۆزان
جووزە
دەنگێکی باریک و گچکەیە وەکوو گیزەی سەماوەری، (ئەردە) دەنگی تڕ
جووزەجووز
جووزەرد
جووزەردان، مانگێکی جۆی تێدا پێبگات
جووزەڵە
جووش
(ئەردە) گرمژە، جۆش، پیزووکە، زووە، هەڵزریان. هەڵقوڵین. خەڵفی دارو درەختانە کە لەبنەوە دەری دەکات. چەسپ، لەحیم