تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووکڵ خاشخاش
تووکڵ هێلکە
تێکوڵە هێلکە
تووکڵ هەنار
تێکوڵە هەنار
تووکڵ(گەرد)
تێکوڵ، پودس، تۆک
تووکڵەوگرتن
تووکە
پڕووشەی بارانە، بارانەی وورد
تووکەتووک
باڵندەیێکە دەنگەکەی تووکەتووکە. تۆقە، توکە. پڕووشەکردنی بارانەیە، پڕووشەپرووش، پرووکەپرووک، تووەتووە، نەرمە بارانە
تووکەس(باک)
تووکەسەر
کەسێکە بەسەر نانەسەری تووڕە بووبێ._بوون: تووڕەبوون، قەڵس بوون._کردن: قەڵسکردن
تووکەڕک(خۆ)
تووکەکردن
ووردبارین، بارانی وورد بارین، پرووکەکردن، پرووشەکردن
تووکەی سمێڵ هاتن
مەبەس لە دڵخۆشی و بزەگرتنە
تووڵ هەللاجی
شووڵکی پەڕەکەی، شەفشە
تووڵ(هەورا)
شووڵ، شووڵک، شوو، توولەی دار. لکی تازەی باریکی درەختانە. تووڵ: چرپی
تووڵاش
تووڵاشە، دەمە، بڕشتە. تەڵاش
تووڵکێش
ڕاکێشانی باسکە مێوانە بەسەر زەویداو لە هەندێک شووێنانیش بە خۆڵ داپۆشرێ، لەو جێگایانەدا ڕەگ داکوتێ و بڕوێ، ئەوجار ناوەندەکانی ببڕێ تا هەریەکەی ببێتە مێوێکی سەربەخۆ
تووڵینە(هەورا)
(کە) توڵینە. قووڵینەیەکە لە شووڵی باریک دروستکرابێ. جوورە سەوەتەیەکە لە شووڵ(تووڵ) دروستدەکرێ
تووڵەزەڕە
گیایەکی هاوینییە بەرێکی سووری خڕی هەیە
تووڵەکە
تۆڵەکە، پەنیرە، پەپەکە، مەلیچکانە