تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاربوون
هەڵەو ئاوارەبوون، هەتڵەبوون، هەترەبوون، تەرەبوون
تاریک و نووتەک
تاریگەوور(باک)
بەیانی. (باک) تاریگەوورک. تاریک و ڕوونی بەیانی
تاریگەوورک(باک)
تارەدووا(ئەردە)
تەرەدووا
تاس و لووس
لووس و پووس. خۆ_دان: خۆتاسدان، دەست بەخۆدا هێنان._کردن: لووس و پووسکردن
تاسووخ
(ڕۆژ) ئارەزووی دیدار، ئارەزوومەندی. ئارەزووکراو، کەمیاب، نایاب
تاسووق
تاسووخ، خوواردەمەنیێکی زۆر خۆش و نایابە، کە کەم دەستکەوێ
تاسوولقە(دزە)
تاسوولکە
تاسی گچکە
تاسەخووار
کەسێکە تاسەو ئارەزووی یەکێکی بکات. ئارەزوومەند
تاق و جووت
تاقمانە جووت
تاقمانە جفت. (ڕۆژ) تیقمانەجووت. یارییەکە یەکێک چەند چتێک دەخاتە دەستیەوه و بە هاوڕێکەی دەڵێ تاقمان لە جووت ئەویش ئەگەر گوتی تاق یا جووت و بە تاق دەرچوو یا بە جووت ئەوی ناو دەستی دەباتەوە، دەنا کەوا دەرنەچوو دەیدۆڕێنێ._کردن
تالوول(باک)
گۆچانی چکۆڵە
تالوولە(باک)
گەمەیێکە بە گۆچانی چکۆڵە دەکرێ
تاموخووا(ئەردە)
ڕۆن و خووێ. ئاوی زار. (ئەردە) نمەک، مەزەو تامی قسە
تامووسک
دامووسک، مووی درێژی باڵ و کلکی بارگیرانە دەکرێت بە داو بۆڕاوی باڵندان
تامووێر
تامۆر
تانجەخەرووس
جوورە گوڵێکە، گوڵەمەخمەری