تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربووار
بڕوانە: بەربووارد
بەربووارد(هەورا)
قسر، ئەستێوور، ئاژاڵێکە یا ماڵاتێکە نۆبە بەری خۆی بگۆڕێ واتا ئەوساڵەی، کە پێویستە بەربگرێ نەیگرێ و بیبووێرێ
بەربووری(باک)
بەربوورە
تۆوچاندنە بە زەویدا پێش ئەوەی، کە بکێڵرێت، بەرچێن، پێش بینین و چاوپێکەوتن: تۆله_بڕیارمەدە واتا تا چت بەچاو نەبینی باوەڕ مەکەو بڕیاری لەسەر مەدە
بەربووز(بار)
بەربووق(زا)
گونجی ئاو
بەربوون
ئازادبوونی بەندی و گرتووان. بەرەڵابوونی بێستان و باخ و باخچە. بەرەڵابوونی ووڵاخ و ئاژاڵی بەستراوەوەو یا باڵندە لە قەفەزێدا. رایی بوونی ئاو._ی مانگ و رۆژ: لە گیران دەرچوواندن. ترازانی دوو تی لێک قایمکراو. تەختەی ئەو کورسییە یا ئەم دروومانە بەربووە._خوواردن: دەست بە خوواردن کردن
بەربوونەوە
بەربووک
(باک) پۆڕسپی، (ڕۆژ) پاخەسوور، پێخەسوور، ژنێکە لەگەڵ بووکێ دەچێتە ماڵی زاوای، کە لە پەردەی هاتنەدەرێ دەگەڕێتەوە، ماڵی بووکی، سەرچەرمی._ی: پیشەوکردەوەی بەربووک
بەرتیلخوواردن
بەرخووار(باک)
بەهەوا، بەفیز، گومڕا. خوواردەمەنیەکی کەمە کە جووێ کرابێتەوە لە ئازووخەیێکی زۆر بۆ ئەمەی، کە بۆ خوواردن لەبەر دەستدابێت. چتی خوارو خێچ
بەرخوواردن
بەهەم خوواردن، بارخوواردن. تووشهاتن، گرفتاربوون. تێگەیین، تێگەیشتن. شکانەوە
بەرخووردار
پایەدار، تەمەندرێژ، سەربڵند._بوون: پایەداربوون، بەری ژیان خوواردن._ی: پایەداری، تەمەندرێژی
بەرخوورک(باک)
شڵێوە، بارانەو بەفر پێکەوە. بەرزەی گچکە
بەرخووەدار(باک)
بەرخووەدان(باک)
بەرخووەر(باک)
بەردووئەستێ
بەردووخ
دارێکی ڕاستە لە دووخ ڕستندا بەکار دەبرێ
بەردوولاڤێ(باک)
گۆرانێیکە ژنان لە کاتی تەشی ڕستن و خەڕەکێ دەیڵێن