تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەژوو
(سوور.):کەژی٬ قەیاسه٬ کشه٬ (کە.): کژوو٬ قۆراخ. کەژک٬ کەژێکە سەروقوونی چیغ و حەسیری پێدەگیرێ. قەیاسە جوورە گوریسێکی پانە و سێ قامک بەرینە بۆ دەسڕازەی لانکی منداڵ و پشتێند بۆ سەر تەنگەی بار بەکاردێنرێ
کەڵەسوو
مانگا و گامێشێکە٬ کە لەبەر زۆر لێپەڕینی کەڵ هەراسان بووبێ
کەڵەمێروو
مێرووی زەلام
کەیبانوو
کابان٬ شاژن٬ خێزانی میری٬ کەیانوو٬ ژنێکە بەسەر ماڵێ ڕابگات و کار بکات
کەیوانوو
(فە.٬ هەورا.): کابان٬ کەیبانوو. (فە.) پیرێژن
گاگلوو
گیایەکە بەقەد کوولیلکی نیسانێ دەبێ و گوڵی هەموو ڕەنگەیە و بۆنی خۆشە.
گرتوو
بەندی ٬ گیراو٬ گراو٬ گرتی٬ زیندانی.ــــ خانە: بەندیخانە٬ گرتیخانە.
گروو (کۆ.)
بیانگه٬ (هەو.) وڕک٬ (خۆ.) بنارە٬ (کۆ.٬ ڕەوا.) دڕنەگە٬ (هەورا.) دەرناگە .ـــ گرتن:ڕک گرتنی منداڵان٬ ـــ یی: نەخۆشی پێستی.
گرچوو
گوورچوو٬ گوورچک٬ بەنەختێک خوارەوەی بن هەنگڵ دەڵێن لە لەشی مرۆیان.
گلوو
گلار٬ (هەورا.) گەبەڵ٬ (ڕەوا.) تریسک٬ (خۆ.) تلی (خۆ.٬ دەر.)قل قلی.
گوریسە جوو
جوورە کرمێک نێوزگە تا 60 مەتر درێژ دەبێ.
گوو
پیسایی مرۆیان . ـــــ او : ئاوی پیسی ئاودەست ٬ گوویاو ٬ نزاوی گوو٬ (بابا.) ژاکاو٬ گووراو٬ ژاکاوی لەش و بەدەن ٬ (شن.) هەنگواو شڵەژاو٬ ــط اوی : پیس ٬ بە گوو٬ لە گووەوە وەردراو.
گووروو
گووزوو (باک.)
دون٬ چەوری٬ پیو.
گوڵوو (باک.)
تۆپ٬ گوللھ .
گوڵڕوو
ڕووگوڵ ٬ نێوی ئافرەتانە
گویڕوو
گیای خۆڕوو
گیای خۆڕسک.
گینوو (بابا.)
گووێنی
گەردوو وەرد (هەو.)