تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سینەپاڵوو
سێروو
ڕەشۆلە(هەو) ڕێشۆڵە، سململ، باڵندەیێکە بەقەد کۆترێکییە بەڵان ڕەش و شین دەنووێنێ وکەوی دەکرێ، تۆقەڕەشکە.
سێزوو
سێسوو
بڕبەندیکی سێسووچە یا چتی سێسووچە، گیایەکی کێوی و دێمەکارە.
سێودوو
دوودڵی٬ نیگەرانی٬ دڵەباوەڕمەکە._ کردن: دوودڵی کردن٬ نیگەرانی.
سێپاڵوو
سییووچ، جوورەدڕکێکی سێسووچە، بۆهەموو چتێکی سێسووچ دەبێ، سێلک.
سەبای زوو
(هەورا.): سبەینێ زوو
سەربستوو
کەل٬ بورج٬ برج. کۆنگرە
سەربێموو
سەرتاووس٬ تاس٬ سەرتاس
سەربەدوو
سەربەربوو
(دزە.): ئازاد٬ سەربەست.
سەرتوو
سەرتووێ٬ قەیماخ٬ سەرتۆژ٬ تووێژی قەیماخی٬ (باد.): توو٬ سەرتووی ماستی یا چێشتی.
سەردروو
سەرەودروو. سەرەودروو. دورومانێکە لەسەرەوە بدروێ . کۆکی دروومان
سەرشوو(باد)
سەرقەپاخ(توو.)
سەرمابردوو
سەرمابردەڵە، چتێکە سەرما کاری تێکردبێ و ژاکاندبێتی، سڕ، بێ هەست، سەرما کارلێکردوو. میوە یێکە سەرما لەکەڵکی خستبێ.
سەرودەروو
لەکانگای چتیکی وورد گەییشتن: ئەوکارە ئەوەندە گرانە-ی: لێ ناکەم: سەرم لێدەرناچێ،(ئەردە) سەردروو
سەروو
لای ژووروو، لای ژۆر، سەلوو، سەلوا(باک) سەلوی،نێوی ئافرەتانە، دارێکی باڵابەرزو ڕاست هەمیشە سەزوە وگەڵایەکانی وورد وخڕن، سەرەوە، بەرەڵا کردنی شیرە لە مەمک یا لە گووان، دێنن گووێلکی تێبەردەدەن تا شیری دادەدا ئەوسا لێی دەکەنەوە، سەرەڕۆ.
سەروو وێشیەی(هەورا)
لەسەخۆ چوون.
سەروەدروو
جوورە دروومانێکە، سەرەودروو.