تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتووتیتوو(موک)
تیروو
جوورە دارێکی دێمییە وەکوو تەروو لە شاخی دەڕوێ و زۆر گەورە نابێ. حیز
تیرۆژوو
تیرێژوو
(کۆڕەوادزە) تیرێژ، تیریژ، پارچەیێکی درێژووکەیە لەملاولای دەرپێ و کراس و کەوای دەردێت، (باد) تیرێژی، تیرۆژوو
تینوو
توونی، (ڕەواهەو) تێنی، (شەبەڕۆژ) تژنە، (هەورا) تەژنە، (باک) تهن، تێهن. بۆ زیندەوارو دارو شینایی و گژو گیایەک بە کار دەبرێ، کە ئاتاجی بە ئاوو ئاو خوواردنەوە بێ، بە پێچەوانەی (تێراو)ییە. گەروو
تێروو(بڵ)
چەقەڵ. بە جانەوەری دڕندەی وەکوو شێرو پڵنگ و گورگ و وورچیش دەڵێن. تەروو کووێستانی، تیرووی. (باباهەورا) تەروو. دارێکی جەنگڵییە نیو بەژن بڵند دەبێ گەڵایەکانی ووردو سێ چوکڵن بۆ بالۆکان زۆر باشە: گۆیا دووای دۆزینەوەی سێ چووار پێیەکی دوور پشتاوپشت بۆی دەچن و حەوت لکی لێدەکەنەوە لە نێو دوو بەردانی دادەنێن، کە ئەوان ووشک بوون بالۆکەداره کە بالۆکەکانی پووچ دەبنەوە سا چ خۆی بیکا یا بەناوی وی بکرێ. بەرەکەشی خڕو سوورو ووردە. هەر کەسێ 7 دەنکی قووت بدات تا 7 ساڵان چاوی نایەشێ. شوولکی لە ملی ووڵاخی پسکەدار بکرێ چادەبێتەوە
تێسوو
تیسووێ. (خۆ) دۆری. (کۆ) دۆریە. بەتەڕی نێرتکەکەی بخورێ بۆ زگ ئێشە باشە، سەری نێرتکەکەی جەوی دەردەکات لەگەڵ قەندی بە برینان وەردەکرێ گۆشتی زیندووی پێدەهێنێتەوە، بنەکەشی دەکرێتە ئەسپۆن
تێشوو
تۆشە، زادی ڕێگا، زەواد، تووێشوو. (دزە) بۆنگ، دەباغ. ئەو دارە ئەوەندەشی ئاو خوواردۆتەوە هێشتا تێشووی هەڵنەگرتووە، ئەو منداڵە ئەو هەموو ئاوەشی خوواردۆتەوە، کەچی هێشتا تێشووی هەڵنەگرتووە
تێچوو
کیفایە
تێڕادیتوو
تێڕابینرا
تێکچوو
تێگەیشتوو
بەهۆش، هۆشدار. (باک) بیربڕ. بیرەوەر، هۆشمەند، هۆشیار. زیرەک و ژیر. تێنەگەیشتوو: پاتاڵ
تەختەچوو
تەرازوو
ترازوو، شایەن. (هەوخۆ) تەرازی. (هەورا) کۆمەڵە ئەستێرەیەکیشە، کۆمکا سێویا. بەرانبەر، تەراز، تەخت، هامار
تەرزەنوو(باک)
وەڵام، دەنگ، دەنگ و باس، چتی تازەو نووێ
تەروو کووێستانی
تێروو(دارێکە)
تەروو(ڕۆژ.، هەورا.، جا)
تەزوو
مووچڕک، تەز، تەزی، سوو، کەلیژ، شەوت، کاری._پێداهاتن: تەزی تێڕۆبوون لە ترسان. تاڤۆیی، سۆز، مووچڕکێکی بێ پەروایە دێ بەسەر ئەندامی گیانداراندا لە سەرمان یا لە ترسان یا لە بیستنی کڕڕەی هەندێ چتەوە. هەوا، سوو. _ی ساردە: سووی ساردە._ی گەرم: هەوای گەرم، سووی گەرم. تەرزە
تەسوو(ئەردە)
ئیشکی، ووشکی (بۆ نان)