تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەلپووس
کەول٬ پێستێکە بەبن قاپووت و عابا و چتی واوە دەدرێت
کەلەزووسک
(باک.):داماڵێن٬ دەست پێداهێنان٬ خوراندن
کەلەلابوون
کەم و کووڕی
کەم و کورتی٬ بریتییە لە دەستکورتی و هەژاری
کەم وکووڕ
کەمبوون
هندک بوون٬ نزیکبوونی چت لە بەسەرچوونی و بڕانی.
کەمبوونەوە
کێم بوونەوە٬ کەم و کووڕی لێپەیدابوونی چت
کەمدووێن
دژدووێن. –یی:دژدوویی
کەمووتر
(فە.):کۆتر
کەمووتەر
(لو.فە.):کۆتر
کەمووسکە
زۆرکەم لە چتێک
کەمڕەووت
کەمەردووخ
(ئەردە.): بەرەتەشی٬ لاسکی تەشی
کەنوورە
(ئەردە.): سفرەی چەرمی
کەنووش
(خۆ.): کەپۆی کورت٬ کەپۆکورت
کەنووکۆسپە
کەندوکۆسپه٬ کەندوکڵۆ٬ زەوی بەرز و نزم٬ هەڵەت
کەنووی چێوین
بەرمیل٬ بۆشکە
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ
کەوبووار
کاتێکه٬ کە پۆلە کەو چین چین بەرەو کووێستان دەگەڕێنەوە.شووێنێکە٬ کەکەوی پێدا بڕوات
کەوتنەخووار
کەوتنی چتێکە لە بەرزییەکەوە بۆ نزمی٬ (باک.نەە):وەرسیان٬ گرێ(گرێل)بوونەوە