تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڕووکاشکەر
هەوڵدەر٬ تەقەڵادەر
کژوورە
(باک.): کژوولە
کژوورەک
(زا.):خێزەرە
کژوولە
کژوومات
کشوومات٬ بێدەنگ و خاموش
کڵاوسوورە
گیایەکی تام خۆشە گوڵی لە بەراییدا زەردە دوایە سوورهەڵدەگەرێ٬ گیایەکەی وەک کوڵیک نیسانێ دەچێ٬ بەڵان گوڵەکەی گەورەترە
کڵاوقووری
جوورە شەپکەیەکی خورییە پاڵە و جووتێر لەبەر هەتاوێ لەسەری دەنێن لە کاتی دروێنە دا
کڵاوقووچ
(دەر.):شەوکڵاو
کڵووک
(هەوڕەوا.):گوڵ٬ کوڵووک٬ شکۆفەی دار
کڵووکەگورگە
بڕوانە:کڵۆکە گورگە
کڵچێووک
چتێکی باریکی لووسە چاوی پێ دەڕێژرێ٬ تێلچێووک٬ کلچۆک٬ پارووشک٬ ملچێووک٬ کلچۆڤ
کڵێڵەبوون
(ئەردە.): دەم چوونە کلیلە
کۆبوونەوە
خڕ بوونەوە٬ کۆمەڵ بوون٬ گرد بوونەوە٬ بەرگهین٬ بەرهەڤبوون٬ جڤان٬ جڤین٬ (باک.): هێورین٬ ئێورین
کۆتەڵ بوون
گەورەبوونی منداڵ٬ منداڵەکە کۆتەڵ بووە: واتە لە خەم ڕەخسیوە
کۆخوواردنەوە
(ئەردە.): پارێزکردن و سڵەمینەوە لە چتێک
کۆستەبووکە
(کە.هەورا.):کۆسەوەوی٬ (هەو.):کۆسەبەبه٬ بووکەبارانە
کۆلزووانە
(کە.):زمانەگا٬ گیایەکی بەهاری و دڕوودار و زبرە
کۆلکەخووێندەوار
نیڤ خووێندی
کۆلی سووار
کەسێکە سوواری باش نەزانێ