تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاوولبوون
کەمباخ و وێران بوون٬ ڕمان٬ تێکدران
کاوولکردن
کاوولکەردەی
(هەورا.): کاوولکردن٬ ڕووخاندن
کاوولگە
وێرانه٬ کاول٬ کەلاوە٬ (هەکا.): کەمباخ
کاووڕ
بەرخە٬ کاڤر٬دەکوو٬(باک.):کەهیر٬ بەرخەنێر یامێ٬ کەتەمەنی لە پێنج شەش مانگان تێپەڕیبێ تا دوو ساڵان
کاڕووت
(باک.):گێزەر
کاکڵی گووێز
ناوکە گووێز
کاکڵەقووچە
کاکڵەگووێز٬ کە بە خڕی بێتەدەرێ
کاکڵەمووشان
(ئەردە.): تەونی جاڵجاڵووکەیە ٬ پەسپەسەکۆڵە٬ (ئەردە.): جۆڵایی کەرد. حەمامۆکی منداڵان هەندێک خۆڵ دەکەنە کۆما کەمکەمە ئاوی بەسەر دادەکەن تا سەرانسەرەکەی بە قەد قامکێکی دەبێتە قوڕ دوایە لە سێ یا لە چووار لاوە کونی تێدەکەن و خۆڵەکەی دەردەدەن وەکوو گومبەزی لێدێ
کاکڵەمووشان
کاکڵەگووێز
کاکۆڵ بەگورووزە
پۆرهەلەک٬ کاکۆڵی بە گوریزە
کاڵبوون
بێڕەنگبوون٬ ڕەنگ کەمکردن.-ەوە:چوونەوەی ڕەنگ
کاڵەموویین
کاڵەیێکە هەمووی لە بەنی موو دروستکراوە
کاڵەنووێژ
(خۆ.): کاتی بەیانییه٬ کە نە زوو نە زۆر درەنگ بێ
کاڵەوبوون
کاڵ بوونەوە٬ ڕەنگ ڕۆییشتن
کایەلووش
خواردەمەنیێکە لە کشمیش و کاکڵە گووێز و ڕۆن دروستدەکرێ
کت و کووێر
کووێر و لەش پەڕپووت٬ کوت و کووێر
کدوولیفکە
جوورە بڕکە گیایەکە کوولەکەیەکی بەقەد بایینجانێکی ڕەشدێنێ لە نێو کوولەکەکەدا توورەکەیەکی دێنی کونکونە وەکو لفکەی وایە چەند دەنکێکی تێدایە فڕێدەدرێ بە کیسەکە خۆ دەشۆردرێت٬ لفکەشامی