تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژووری نوستن
خاوگە، خەوگە، نوستنگە. نڤینۆک. (هەورا.): ژووروو ووتەی
ژوورێ
ژوورەوەی چت. بچۆرە -: بڕۆژوور
ژوورەوە
لای بنەبانی، لای هەرەسەروو
ژووم
(باک.): کات، سەردەم، دەم، چاخ، گاڤ
ژووپێڤە
(باک.): سەررای ئەوەش ، لەگەڵ ئەوەش
ژووژانن
(ئەردە.): حەساندنەوە
ژووژوو
(باک.، بار.): ژووژک
ژووژک
ژیژک، ژووژ، ژیژی، ژیشک، (شکا.) ژووژی، ژڤژی، ژووژوو، ژژۆ، ژژوو، کودۆ، ژیژوو. گیاندارێکی خرپنی دڕوواویە گۆشتی دەخورێ و مار خۆرە قەپ لەماردەگرێ و خۆی دەکاتە گڵۆڵە مارەکە زۆر خۆی پێدادەدا تاوونجر بەوونجر دەبێ. گۆشتی بۆ سووزەنەکدار باشە پێستیشی بۆ نەمژینی جووانوو گووێرە بەلووزیانەوە دەبەستری لەڕووی ئەوەوە، کە لەکاتی مژینی دا دڕکەکانی لەگووانی ماین و مانگاکە ڕادەچێ نایەڵن بیانمژن
ژووژک
ژووژی
(بۆ.، شکا.): ژووشک
ژووژیان
(ئەردە.): حەسانەوە.- ەوە: حەسانەوە
ژووڤان
(باک.): پەشیمان.-ی: پەشیمانی
ژووڵان
ژووڵیان
(ئەردە.): تێکچوون و دەقشکانی چت، کژیان، پەژێویان، شێوان
ژووڵیاگ
(ئەردە.): چتی ژاکاوی تێکەڵ و پێکەل، کژباگ، پەژیو
ژووڵە
(ئەردە.): جووڵە، هووژە، ژڵیوە
ژۆرڤەچوون
(باک.): بەفیز و بەهەوابوون
ژیبوون
(ئەردە.): جووێ بوونەوە
ژیخوواری
لێخووار
ژیربوونەوە
واز لە گریان هێنانی منداڵ و ئارام و کپبوونی