تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوون
ڕۆیشتن، (هەورا) لووای،(دەر) چین، چوویین، شوون، بچۆ، هەڕە، بچە، بڕۆ. لەدەست چوون، لە ناو چوون، نەمان، لەنێو چوون، تۆفدان، تووناو توون چوون، چوونە نەبوون، هەڕەشیان، هەڕەشین. سڕو بێ هەست بوون، لە گۆکەوتن، تەزین؛ فەرهاد دەست و پێی چووە لە سەرمان واتە سڕو بێ هەست بووە لە سەرمان. لەخۆ_: بێهۆشبوون، هەڵچوون. درێژە. لەسەر_: لەسەر ڕۆیشتن: درێژەپێدان؛ وێچوون، لێکردن: وەوی_: لەوی کرد. پەڕینی ووڵاخی یەکسم، تەقینی هێلکەو ڕژانی بۆ ناو ئاوور، دامراندنەوی ئاوری گڕ: ئاوەرە جوو واتە: دامرکایەوە، دراوێکە لە کاتی چت کڕیندا لێت وەربگیرێت
چوون بەیەکا
تێکبەزان، چوونە ناو یەکتری
چوونەبەست
چوونەسەر
سەرکەوتن، سەلیل بوون، وەسەرکەوتنە سەر جێگایەکی بڵند. پێکهاتن، بە ئەنجام گەیشتن، تەواوبوون
چوونەسەراو
چوونە سەرپێشاو
چوونەلا
دروستبوونی پیاوە لەگەڵ ژنەکەی
چوونەنێو
چوونەناو
چوونەنێودڵ
چوونە نێو دڵەوە، کەوتنە نێودڵەوە
چوونەو(لو)
چوونەوە
دووبارە چوونە شووێنێکی. ڕەنگ نەمانی کاڵاو بەن و چتی تر
چوونەژوور
وەژوور کەوتن، (هەورا) ئاماوە چووەر
چوونەژێر
ددان بە چتێکدانان، درکاندن، چوونە ژێر باری کارێکی
چوونەیەک
گرژبوونی هێندێ تەنراو بە هۆی تەڕبوونیەوە
چووپ(باک)
داگیرکردنی چت. (ئەردە) درۆ، چاپ، چاپو چووت
چووپی
چووچ(باک)
کیری منداڵان
چووچان(باک)
ووڵاخی شکست
چووچک(باک)
کەوچکی داری ماستاوێ، گچکە، چکۆڵە. (باد) چۆلەکە، پاساری، بۆ هەموو باڵندەیێکی گچکە بەکار دەبرێ