تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەپووقژە
باڵندەیێکی وە پەپووسڵەمانکە دەچێ بەڵام بێ کڵاوە
پەپوولە
بەلبەلاسینگ، پەلەتیڤک، بەلاتینگ، (باک) پەرپەریک. (دەر) پەرپوولە. پەشپوولە. پەروانە. بەلیتانگ، (باک) پەریتانگ. پرپریک، منمنیک، (باک) پلپلە. (برا) پەلەسەیوانۆک. (هەر) پەلاتووتک. (بالە) شەریفۆک. باڵندەیێکی گچکەیە، هەیە بەگرداگردی چرادا دەخولێتەوه و ئەوانی تریش بەسەر گوڵ و گووڵزاران دەنیشن. نەخۆشیێکە لە بزن و مەڕاندا سەرهەڵدەدا
پەپوولەهەڵهێنان
جوورە نەخۆشیێکە لە تینوێتی یا لە گەرمای زۆرەوە تووشی ئاژەڵ دەبێ
پەپوولەپاییزە
چتێکی قژقژاوی خڕی سووکە پاییزان لەگوڵی دڕکی، کە لەوێ پەیدا دەبێ. باویلێ
پەپوولەی کرمی ئاوریشمی
پەپوولەی کرمی ئارمووشی
پەپووک(شێخ.، باد.، باک)
کوندەبەبوو، باڵندەیێکی شەوێیە دەنگی وەکوو پشیلە یا منداڵی ساواوایە باڵندەیێکی خەمگینە تەنها بەشەو دەگەڕێ ژنانیش وەکوو هەیڕۆ بەکاری دێنی. بێ دەسەڵات، هەژار، بەدبەخت، بەلەنگاز، تەپەسەرا
پەپووکەرە
کوندەبۆ
پەپووەقژە
باڵندەیێکی وە پەپووسڵێمانەی دەچێ، بەڵام بێ تاجە (زاراوەی منداڵانە)
پەپووەکەرە
کوندەبەبۆ
پەچەخووز(ئەردە)
پەچەخووس(ئەردە)
پەچەخووز
پەڕبوون
دەرکەناربوون، گۆشەگیربوونی یەکێک
پەڕتووک
پەڕتووک وورەش(هەورا)
پەرتووکفرۆش
پەڕموون(بابا)
لەخۆڕادیتن. لەخۆڕابینین
پەڕموونەوە
هیوای لێ وەشانەوەی چتێکی چاک یا خراپ لە یەکێک: پێی دەپەڕموومەوە یا ناپەڕموومەوە بۆ کردنی ئەو کارە. کۆکردن و سڵەمینەوە لە چتێک؛ فیسارەکەس لە هیچ ناپەڕمووێتەوە
پەڕوو پووت
پڕووپووش، قانگەلاشک، حاجی دەفەرمووێ: منیش کاتێ دەزانی پێم هەڵەنگووت ئەجەل بای سەرسەرە ئێمەش پەڕووپووت