تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشیلەسوورە
گەمەیەکە، یەکێک تێدەکەوێ ئەوانی تر دەست بە یەکتری دەگرن و ئەوەی دەگرنە ناو خۆیان ئەویش تەقەلا دەدا کە بەناو لنگیاندا دەرچێ ئەوانیش نایەڵن و دەڵێن: پشیلە سوورە کووێڕا چوو عەرزی دڕی پێیدا چوو، بەڵام بەناو لنگی هەرکامێکیاندا دەرچێ ئەو تێدەکەوێ
پلوورژەن(ئەردە)
پلوورە
دووبارەی هەنگووین، کە شانەی تێدا لێ دەدات بۆ دروستکردنی هەنگووین. (هەورا) پلووسک. چتێکی بۆشە هەنگ شانەی تێدا هەڵدەبەستێ، کوورەی هەنگانە
پلوورەوارانێ(هەورا)
کۆلکە زێڕینە
پلووسک
سوولاووک، لووساووک. (هەورا) پلوورە. (دەر) سوولک. (باک) بۆختک، چەمبلووک. سوولی، مەرزم، شرک، مەرزووب. ئەوەیە کە ئاوی باراناوی لە سەربانانەوە پێدا دێتە خوارێ و یا ئاوی پێدا دەچێتە نێو حەوزو شووێنی ترەوە. پڕژ، تاڤگە، سوولاڤ
پلووسکە(هەورا)
پلووسگرد(هەورا)
پلووپا(ئەردە)
قاچ و قول. هەووڵ، تێکۆشان. تووانایی، پەڕوپۆ(بۆ ڕێگا ڕۆیشتن)
پلووپۆ
کەوتنە سەر فاک و فیکی کارێکی، هەوەس، سەودا؛_ی ژن هێنانی پێ کەوتووە
پلووچ(خۆ)
پاککردنی تیکوڵە شینەکەی گووێزو بادەم. بەو بادام و گووێزە پەلک شینە لێکراوانەش دەڵێن_. ناڕاست، خووار، نادروست
پلووکاتی(باک)
پندربوونەوە
چەقینەوە، ووشک و کزربوونەوە. ڕاوەستانی زگ لە چوونێ
پنگخوواردنەوە(ڕۆژ)
پنگربوونەوە
پووارتک
ڕزیوی ناوداری گەندەڵ
پوواز(شا.، بابا)
پووازناو
دارێکی تۆزێ خخوارە، سەرێکی پان و دادراوە، بەرداشی سەرووی پێ بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی گردەڵەی بخرێتە ژێر
پووازک(بابا)
تەنێکی تایبەتییە لە ئەندازیارێتیدا