تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابووتانێ(باک)
جوورە گەمەیێکی جۆلانەیە
بابوونە
گوڵەفەقێ، گوڵە چاوێشە، بەیبوونە، گیایەکی بەهاری بۆنخۆشە گەڵایەکانی وەهی شوویتی دەچێ گوڵێکی خڕی زەرد دێنێ بکرێتە چا بۆ هەڵامەت و زگ ئێشە باشەو بە ئاوەکەی برینی خەرکانەی منداڵانی پێ بشۆرێ سوودی هەیە
بابووهێر(باک)
بابووێر(باک)
جێگایەکە با نەیگرێتەوە، (باک) بابهێر، پەنا، پەسیو، بادرز
بابەخوون(هەورا)
باجووا(دزە)
ئافرەتێکە بە یەکێکی تر گۆڕابێتەوە، واتا ژن بە ژنەی پێ کرابێ
باجووج(باک)
گەمەو شۆخی کار
باجوولا
ئێلێکی کوردی یەزیدییە لەناو (هەڤێرکا)دا
باخوواردن
باخووە(باک)
بدووێ، قسە بکە. سەرۆک
بادڕەنگ بوویە
بڕوانە: بادرەنگ
بادەرچوون(ئەردە)
برێتییە لە لووت بە بەرخۆدا هاتنەوە واتا سەرشۆڕکردن و واز لە فیزو هەوا هێنان. دەرچوونی با، لێ بەربوون
بارانەی سەر بەقەپووچکە
کڵاوەسەر، (زەنهەورا) شەست، کڵاوبەسەر
بارسووک
(باک) بارسڤک، سڤک باری. بێ غەمی، بێ بەرپرسیاری
بارووت
دەرمانی تفەنگێ، دەرمانی چەکانە، تۆزی ئاوورهەڵکردنێیە. کارگەی_ێ: ترتیزک، توورتێزک، تلۆتێزک، بارووتخانە
بارووت پێچ
بارووتساز._ی: بارووتسازی
بارووتخانە
کارگەو یا کۆگای بارووتی، تلۆتێزک، توورتێزک، ترتێزک