تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوونگێ
لۆتی کەسێکە هەر وە دووی هەتیوی سووک بکەوێ
قوونێر
ئاشین٬ پیرۆڤ٬ ڕیشک٬ سوورەکووان٬ کوول٬ گره٬ خەیاره٬ کەلە دەورو گردی قوون پەیدا دەبێ. (شا.) کنیر٬ کونێر٬ کووینێر٬ مووچ٬ پەقپەقۆک٬ (هەو.٬ کە.) دومەڵ٬ (سوور.) کووڵێر٬ حەوتلۆ٬ کووان٬ کوولەبا٬ کولکەبا٬ تەقیژۆک. (کۆ.) توولەیێکی مێوییە کە لە قەدی یا لە جێگای تر دەری دەکات دەیبڕن ٬ خەڵفی بێ کەڵکی مێوی
قوونەجووڕە
(ڕەوا.خۆ.):نێوەڕاستی پشتییە تا قوونی مریشکی کوژراوەوەیە
قوونەخەو
قوونەدەرز
جوورە دروومانێکە وەکوو ماکینە وایە نێوانی تەقەڵەکان بەتاڵ نابێ
قوونەزەبرۆکە
قوونەقوون
کەو بە- دەڕوات:بەهەڵبەزهەڵبەز دەڕوا٬ (بابا.):قنەقن٬ خاو٬ سست٬ تەمبەڵ.بە-ڕۆییشتن:بە لۆقەلۆق وە سەر بەرزیان کەوتن
قوونەنیشک
(هەو.):ئانیشک
قوونەوتلوور
خلۆر٬ قنگەوتلوور٬ خل٬ خول٬ خلۆر.-بوونەوە: خلۆربوونەوە.-کەوتن:درێژبوون٬ڕاکشان٬ -بوون:زیزبوون
قووپک
بەرزییەکە لە ناوەڕاستی تەختانێکیدا. پشتی دەرپەڕیو
قووچ
(بۆتا.):کەڵەبەرد. تەڵەی داعبایان. قیت٬ بڵند٬ بەرز٬ شاخی بەرز و درەختی بڵند. باڵابەرز. (دزە.):یەکێکی درێژە٬ کە کوورت بووبێتەوە
قووچان
-یچاو:چاولێکنان٬ پێوەدران٬ چووقان٬ لێکنران٬(هەورا.): قووچنای
قووچاندن
چووقاندن بۆ دەست و چاو و دەم بەکاردەبرێت ٬ لێکنان٬ مچاندن٬ نوکڕاندن
قووچانن
قوچاندن٬ دەم نان بەیەکدا٬ لێکنان٬ پێکەوەنان
قووچاو
دەم و چاو یا دەستی لێکنراو
قووچکە
قنج٬ قووچەکەی سەر دیوارو چیاو جێگایانی بەرز.-ی قیت: بڵند٬ قەڵاقووچکە
قووچیان
لێک دران٬ قوچلاندن
قووچەک
چەند چتێکە لەسەر یەکتریدا بنرێ بە قووچی
قووچەکە
(هەو.):قووچکه٬ (هەورا.): هەڕە٬ پارچە زەوییە کە ٬ کەمێک٬ قووچ و قیت بێ سا دەستکرد بێ یا خۆڕسک. (پیر.):ئەنگوستیلەی دروومانێ
قووڕی
چادان. قۆڕبوون٬ وەتابا٬ گونزل بوون