تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فچووز
ماڵاواییە بۆ کاتێکی دوور لە کاتێکیدا بەکاردەبرێ٬ کە مرۆ بە سەفەر بچێ وەڵامیش هەر فجووزە
فڕوهووڕ
فڕەفڕی زۆر
فڕووج
جوچکەی مریشکی نێرە لەپاش تەمەنی (5)مانگی تا دە گاتە ساڵێکی تەواو٬ ڤارک٬ (باد.):وارک٬ لە هێندێک شووێنان دەڵێن باڕۆکەیێکە هێشتا هێلکەی نەکردبێ هەڵەیە
فڕووجاو
شۆربای فڕووجی
فڕووجکردنەوە
(کۆ.):فڕفجوقکردن٬ بەفڕین خۆفڕێدان بۆ نێو هەوا یا ئاو بۆ (هەورا.): موو گیان لەبەرێکی بەکاردەبرێت کە بە پەلە خۆی باوێژێتە ناو هەرچتێکییەوە
فڕووز
وەڕەزی٬ جاڕسی
فڕۆکەی سووسە
باڵافڕی سووسه٬ فڕۆکەی سەرنجدەر
فیتوولێدان
چڤین٬ فیکاندن٬ فروتدان٬ فیکین٬ کوویتان٬ کوویتاندن٬ کووفێن٬ کووفین
فیوورچۆ
(باک.): کاول٬ وێران٬ تیک. –کرن: کاولکردن
فیکاڤووی
(باد.):هەنگووین
فێربوون
لەیادگرتن٬ خووکردن٬ ڕاهاتن٬ هەڤیسین٬ چەشبوون٬ هووکارەبوون٬ (فە.) چارشانین٬ هین بوون٬ شارەزابوون٬ هۆگربوون بە چتێک
فەتووت
(هەورا.): -بیەن:داقنینەوە
فەخفووری
چینی٬ دەفر و ئامانی چینی
فەرتووت
پیری داکەوتوو٬ چتی پەڕپووت٬ فەرفووت٬ داڕزیاگ
فەرفووت
پەڕتورگیاگ٬ پەڕپووت٬ فەرتووت
فەرفوون
فەخفووری٬ چینی
فەرموودە
فەرموون
بۆ ئاخۆتنی کەسێکی بە کاردەبرێ کە ڕێزی بگیرێ٬ بەناوی ڕێزگرتن بۆ چەند کەسێکی ئامادەش بەکاردەبرێ بە واتا:وەرن٬بخۆن٬بدوێن
فەرهوود
(ڕۆژ):تاڵانکردن
فەرووز
(باک.): پێڵووی چاو