تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوورانە
پارەیهکە ئاغا لەزاوای دەستێنێ لە کاتی ژنهێنانێدا.
سووراهی
سووراو(موک)
جوورە ترێیەکی سوور وسپییە گلووی خڕە و هێندەی گێڵاسێکییە دەنکی هەیە و بۆمێلاق باشە وەکوو کاژاوی وایە، گیایەکی کێوی ودەستچێنیشە گەڵایەکانی سوورێکی قاوەیین وپانن گوڵی ڕیشاڵ ڕێشاڵە و بەژنێک بڵندەبێ دووای ووشکبوونی گوڵەکەی تۆوێکی ووردی وەکوو زەنگیانەی تێدا یەو دەتروسکێ وبەهەموو ڕەنگێکی دەنووێنێ،گوڵەمەخمەری، سوڕاو،قەدیفە، سەوڵ(موک) جوورە گۆرانییەکە، ڕەنگێکی سوورە ژنان لێوو ڕوومەتیانی پێ سووردەکەن، سووراڤک.
سووراوسپیاو
دوودەرمانی سوورووسپین، ژنان ڕووی خۆبانی پێ جووان دەکەن.
سووراووک
سووراوکردن
سووراو بەکاربردن.
سوورایی
سوورباو
چتێکە ڕەنگی سوورکرابێ.
سووربلەتی
گۆیژەسوورە.
سووربنە
گیایەکە بەهاری وکووێستانییە دەکرێتەناو دۆ کوڵیوەوە.
سووربوونەوە
سوورهەڵگەڕانی مەردوم لەکاتی تەریقی یا تووڕەبوونێدا سوورهەڵگەڕانی، ئاسن لەکوورەدا یا گۆشت و چتیتر لەڕۆنی داخدا.
سووربۆرە
سوورێکە تێکهڵاوی سپی بێ، بۆووڵاخانە، سوورکەوە.
سووربۆز
سوورێکە بەبۆزی بنووێنێ.
سووربۆز
سوورێکە بەبۆزی بنوێنێ.
سووربی
جوورەدارەبییەکی سوورە.
سووربەسوور
ووتەیێکە، ووتنی چتێک بەبێ پەردە بە یهکێک نیشاندەدات- دوواندم.
سوورت
شێوە، وێنە،درووشم.
سوورتک(کە)
بێ ئابڕوو،بێشهرم،-ی: بێ ئابڕوویی، بێشەرمی.
سوورخن(کە)
سوورخوون.
سوورخون(هەر)
مەڕ،کاووڕ یا بەرخێکە سەر ولەشی زەردێکی وایە بەسووری بنوێنی.