تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوواڤ(باک)
سووڵاڤ،تاڤگە.
سوواڵ
دەرۆزە،گەدایی، لەتەچنی.
سوواڵک
کۆتەرەدارێکی ههڵکەنراوە یا سوواڵە تێکە بۆ ئاوتێدا خواردنەوەی سەگ.
سوواڵکردن
پارسکردن،دەرۆزەکردن،پەسنی کردن، خووازۆڵێکی چت لەمەردووم.
سوواڵکەر
دەرۆزهکەر، خووازۆک،خووازخووازۆک، دەرکۆدەرکۆ، لەتەچن، لەتهچین، خووازەڵۆک،گەدا-ی: دەرۆزەکەری، گەدایی.
سوواڵە(دزە)
سووارە، باقەی دەغڵ وگیایە بەڵان لەگەرمینێ نا بە سترێ، قولیک گەنم، جۆیا مەرەزەیە، کە سەپان درووبێتیەوە وبەڵان هێشتا دای نەنابێ.
سوواڵەت
گۆزەکوت، ئەشکەلک، ئەشکەولەت، لڤن،
سوواڵەدڕە
چڵەگیایەکە ئەژنویەک بڵند دەبێ گەڵا یە کانیشی وەهی گۆگەمی دەچن، کەنارەکانی خانەخانەیە هەرلکەی لەنێوە ڕاستیەوە تا سەری گەلێک گوڵی زەردوو وورد دەردەکات، سووارەدەڕە، گوێ بەد.
سووبا(زا)
مەلەوان(باک)-هی: مەلەکردن.
سووت(باک)
تەڵە،داو،چاڵێکە تەپکەی لەسەردادەنرێ بۆ گرتنی هەندێ باڵندە، فیتفیتە، فیکفیکە،س(هەو) ڕبێدە،ڕوبێدە،مردە، قازانجێکە لەپارە بەقەرزدانیدا وەردەگیرێت.
سووتار(زا)
سووتال(باک)
قووڵ،سووتار،(باک)ساکوول.
سووتان
سۆزیان،سۆهتن،سۆتن،گڕگرتن(هەورا) سۆتەی، سۆچیای، سزیان، گڕان، شەوتین، شەوتان،ئاوورتێبەربوونی چتێک و نەمانی.
سووتاندن
سۆهتن،شەوتاندن،گڕتێبەردان،ئاوورتێبەردان،سۆزاندن،کەماندن،سۆژتاندن،گڕدان،ئاگرتێبەردانی چتێک و نەهێشتنی.
سووتاندنەوە
سووتانن
سووتانی(ڕەوا)
دارێکە لەناو کۆمەڵە دارێکیدا، کەبوڕەژی هەموو سووتابێ تەنها هەرئەولق و پۆپ و تێکوڵەکەی سووتابێ.
سووتانەوە
سووربوونەوەو هەڵزلەپانی شووێنێک لە ئەندام بەهۆی تەڕبوون وزۆر مانەوە یە لە تەڕیدا.
سووتاو
سفتە،چتێکەئاگری تیبەربووبێ، نێوی نێرینانە.