تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەیین کووێر
کەودەن، نازیرەک. –ی: کەودەنی، نازیرەکی
سابروون
(دەر.):نێری ٬ کوور
سابوون
خاوێنەر٬ پێشۆر٬ سابین٬ ساوون٬ چتێکە لە چەوری و قەلیە دروستدەکرێ٬ کە جلک و کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆرێ و خاوێندەکرێتەوە
سابووناو
ساووناو٬ کەفاوێکە لە ووردە سابوون و ئاوی گەرم ڕێکدەخرێ بۆ کەل و پەل پێشووشتنی
سابوونساز
ساوونساز. –ی:ساوونسازی
سابوونچی
ساوونچی
سابوونی
جوورە کۆترێکە
سابوونی زرانی
(فە.):کەشکەژنۆ
سابوونی لەگلەگ
(باد.):گوڵێکی سوورو ووردە لە نێو دەخڵاندا سەوز دەبێ
سابوونی ڕەقی
جوورە سابوونێکە
ساتوولی
(باک.): هەرزەیی٬ پەستی٬ ڕژدی
ساخبوون
ساخوول هۆر
کادان٬کادێن
ساردبوونەوە
گەرمایی نەمان٬ پەشیمان بوونەوە ٬ خاوبوونەوە لە کردنی کارێکی .ناهومێد بوون.مردن
سارێژبوونی برین
سارێژ بیەو زەخمی
سازبوون
ئامادەبوون٬ گونجان٬ هەڵسووران٬ پێکهاتن٬ دروستبوون٬ رێککەوتن
ساسوون
خەڵکی چیای ساسۆنێ بە ئازایی و مرۆڤایەتی دەنگیان داوەتەوە لە پاش شۆڕشی شێخ سەعیدە لە ساڵی 1925 دا خەڵکی ساسۆنێ چەند ساڵێکی دوورو درێژ خۆیان نەداوەتە دەست دوژمنی خۆیان ماڵی عەلی یونس لەو بەسەرهاتەدا خاوەند ناوو ناوبانگ و بەڕێزبوون٬ ئەمیر شەڕەفخانی بتلیسی دەفەرمووێ ساسۆنی لە ساسانیانەوە یە و لە بنەماڵەی نەوشیرەوانیەوە پاشکەوتوون