تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زووز
گیایەکی ئاوییە گەڵای لەهی پیزڵ دەکا بەڵام ئەم تەڕتر و باریکترە
زووزوو
زۆربەپەلە،زۆربەتاڵووکە،پەساپەس،پەیتاپەیتا،بەگوڕ،گوڕاوگوڕ
زووزووتەخ
(زووزووتەخ): گیایەکە
زووزە
(ئەردە.) (زووڕە) زووقە،زووق،زیقە،ریکە.چێشتێکە هەژاران لەکاتی گرانیدا لە کەشک و پەنیری دروستی دەکەن و زۆر ناخۆشە
زووسان
زووشک
زووغاڵ
(فە.): ڕەژی، خەڵووز
زووغور
(باک.): گورچیلەی ووڵاخ و ئاژاڵانە
زووق
زیقە، زیکە، قیژەی گریانی منداڵان
زووقم
زوقم، چتێکی سپیە لە شەوی سایقەدا بۆ بەیانی لە شەوانی دووایی پاییز وزستان و سەرەتای بەهارێدا لە بندیوار و سەردیوار و بان و سەرێش ڕووەکان وەکو بەفر دەنووێنێ
زووقووم
زوونا
گیایەکی بەهارییە گەڵای وەک ڕێحانە وایە، گوڵێکی شین دەگرێ
زووهەڵبەست
دەستبەجێ، بەدی هێنەری کارێک یا ئاخۆتن و مەبەسێک
زووهەڵبەستن
زووڕاندن
زووڕەزووڕکردن،گریانی منداڵ
زووڕانەوە
(ڕەوا.،سوور.):گەڕانەوە،سووڕانەوە.جووڵانەوە،بزووتنەوە
زووڕە
دەنگی گریانی منداڵە،کەبەسەختی بگری،زیقە
زووڕەز
ترێی یاقووتی.ترێیەکی پێست ئەستووری ڕەشە و زووش پێدەگا
زووڕەزمێ
(ئەردە.): زەرمەزلێ،زۆرەوانی
زووڕەزووڕ
گریانی منداڵە بە بێ پسانەوە، قووڕەقووڕی سەگ