تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووپاتە کریاگ
دووپاییلکە
داعبایەکی کێوییە لە سمۆرە گچکە ترە لە مشک گەورەترە
دووپاییلە
(ئەردە.):دووپاپیلکە، دووپا
دووپشک
داعبایەکی چنگ چنگی کلک گرێ گرێی چزوودارە بە گیاندارانەوە دەدا. کوڵاژدم، (باک.) دووفیشک، (گۆ.)کەڵاشدوم،(کۆ.)دومارەکۆڵ،(ئەردە.،هەورا.فە.):دەمارەکۆڵ، (هەورا.)مارەکۆڵ،(جا.)چزە پیلە، کەژدم، دەمالە کۆڵ، دووپشت، مێمڵی مرۆڤان و مارییە
دووپشکانێ
(هەو.):جوورە گەمەیەکی کوڕانە
دووپشکە
بەو گۆیانە دەڵێن، کە بە دەسکی خەنجەرانەوەن و لە زێڕ یا لە زێو دروستکراون
دووپشەکی
هاوپشتی
دووپڵ
(ئەردە.):چتێکە ڕەنگی پڵپڵ بێ. دووڕوو، دووزووان، دووراز.(ئەردە.)-ی:دووڕوویی، دووزمانی، دووڕازی
دووپۆشە
(ئەردە.):دوونهۆم، دووتەبەقە
دووپێ یی
جوورە هەڵپەڕینێکە
دووپێک
(بەخ.):تاقیمانە، -کردن: تاقی کردنەوە
دووپەلان
(ئەردە.): چتی دوو فلیچقانە، دوولکان، دوولک، دووفلیقانە، دوولەپان
دووپەللە
(هەو.):قنگاوڵە
دووپەلە
قنگاوڵە. سەوز بوون و ڕووانی گیاو دارە، کە تازە سەری لە خاک هێنابێتە دەرێ و پەلی دەرکردبێ.-بوون: ڕووانی هەندێ سەوزایی و پەل دەرکردنی
دووپەڕوو
بشکی مەشکە
دووپەڕە
گیایەکی بەهارییە وەک سێپەڕە، بەڵآم ئەم پەڕەکانی دوو دوون
دووچار
تووش، پێوە، گرفتار، تووشیار، ئادقە.-بوون:تووش و گرفتار بوون، پێوە بوون، -کردن: پێوە کردن،گرفتار کردن.-بوون: گەیشتنە یەکتری.-ی:گرفتاری
دووچەرخە
ئەسپە ئاسنینە، پایسکل.عەرەبانەی خاک و خۆڵ و زبڵ پێ فڕێ دانێ
دووچەرخەی دە سی
عەرەبانەی دەستی، گەردوونەی دەستی