تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆیا بوون
(زا.): پەیدا بوون
خیز خووەکرن
خۆهەڵخلیسکاندن
خێرخوواز
کەسێکە هەمیشە حەز لە چاکە و خێرێ بکات.-ی: خێرخووایی، چاکە کاری
خێڵەو ژوور
کاتێکە لە بەهاراندا، کە خێلات لە گەرمێنەوە بەرەو کووێستان دەجمێن
خێڵەوخووار
کاتێکە لە پاییزێدا کە خێڵات لە كووێستانێوە بۆ گەرمێنێ دەگەڕێنەوە
خەتەنە سووران
ئاهنگ وشادمانێکە کە بە هۆی خەتەنەوە دەگێڕدرێ،خرووسەبڕان.
خەجیجووک
(زا.):گیایەکی گوڵسوورە.
خەرمانسوور
(ئەردە.):خەرمانی سوور
خەرمووگ
(ئەردە.): موورووەکەرانە،موورگەکەر
خەرنووک
(کە.):خڕنووک
خەرووزە
(لو.):کاڵەک
خەرگووش
هەرویێشە،کەروێشک
خەریک بوون
لەزگبوون،تێوەرووکان،تێبەربوو،لێبڕاوبوون،لێبڕان، لەکارێکەوە ئاڵان،لە کارێکەوە چوون.
خەزوور
(باک.) خووە زوور،باوکی ژن و مێردییە،واتە خەزووری ژنێ باوکی مێردییەتی، خەزووری مێردی باوکی ژنیەتی
خەزووران
بەرەی خەزوور
خەزوورە
خەزیمووک
(زا):چێشتی ترخێنە
خەست بوونەوە
توند وپەیت بوونی چتی شل.
خەسوولە
پارچە داریکی کورتە دووای بار کردن لە قەفێکی گوریسی دەخرێ وبادەدرێ تا بارەکە تووند بێ ، بۆکۆڵیش بە کاردەبرێ ، (کۆ.)پێچەن.
خەشوول
(باک) گیایەکە مێش هەنگووین زۆری حەزلێدەکات، گەڵای زەردە