تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵاوبوون
بڕوانە: بڵاو
بڵندبوون
بەرزبوون، ڤەگژگژین، بهەواکەتن
بڵنەوبوون
بەرزبوونەوە. پتربوون، سەرکەوتنی بەژنی مرۆو دارو شیناییان
بۆقلەموون
بوقەلەموون، نێرەکەیان خۆی گیف دەکات و سەر دندووکی پارچە گۆشتێکی پێدا شۆڕبۆتەوە
بیرچوون
چت لەیاد دەرچوون لە دەمێکیدا ، لەبیرچوون، فەرامۆشکردن
بێ خوست بوون
بێ دەنگ بوون
بێ قوون(باک)
بێ بنچینەو بێ ڕەچەڵەکە
بێروون(شار)
چۆلگەیەکە ئاوی بۆ شینایی و بۆ خوواردنەوە لێ چنگ نەکەوی._ی: دیوەخانە
بێستوون
بێ ئەستوندە، بێ کۆڵەکە، ئاوایێکی کۆن و بڵندە لە قەسری شیرین
بێهۆشبوون
لەهۆش چوون، بێخود بوون، لەخۆ چوون
بەتاناچوون
بەتان و پۆداچوون
بەتوون
بەدۆزەخ، بەجەهەننەم، قیڕوسیا، ئەتوون: جەهەننەمە. لە (بەتوون) دا، (ئە)یەکەی لێ فڕێ دراوە
بەخۆوەبوون
قەلەو تێک سمڕاوی
بەدڵ بوون
بەدڵەوە نووسانی چتێک، پەسندکردن