تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەتوون
ئارتوون، جەهەننەم
ئەزموون(باک)
تاقیکردنەوە. بی ئەزموو: تاقی کەوە. ئەزمووم: تاقیمکردەوە
ئەستوون(شار)
بڕوانە: ئەستوندە
ئەسپێوون(هەورا)
هەسپێوون، کەسێکە زۆر ئەسپێی پێوەبێ
ئەفسوون
جادوو، نشتوو، ئەفسانە، چاوبەندی، چاوبەستی، تەلەسم._کردن: جادووکردن
ئەنبازبوون
ئەمبازبوون
ئەوقەدبوون
ئاوقەدبوون
بابەخوون(هەورا)
بادەرچوون(ئەردە)
برێتییە لە لووت بە بەرخۆدا هاتنەوە واتا سەرشۆڕکردن و واز لە فیزو هەوا هێنان. دەرچوونی با، لێ بەربوون
باوەخوون
بڕوانە: باوەخۆن
باوەڵ بوون
باڵوون
بڕوانە: باڵۆن
بنەبڕبوون
لە ڕیشە هەڵکەنران، بڕانەوەی چتێک
بوون
بوون مرازی یاریکاری تێ نەپەڕە هەر وەکوو کردن مرازی یاریکاری تێ پەڕە، بوویین، هەیین، دژی نەبوون. پایەداری، هەمیشەبوون، مان. دارایی، هەبوون، هەبوونی ماڵ، دارابوون. کرداری ڕابردووە بۆ دووەم و سێیەم لەباری گەلدا وەکوو ئێوە بوون، ئەوان بوون. لەدایک بوون. گەیشتن، گەیینی میوەو تەڕەکاری. ڕوودان
بوونەبوون(باک)
بوچکەوبوون
گچکەبوونەوە، نزم و سووک بوون
بڕبوون
جوودابوونەوە، لێک بڕانی هەندێ گیانلەبەران لە یەکتری