تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەچوولە
بەڕوولە خۆرە
بەڕوولە(موک)
نیرنیرە، (موک) شیلەپە، پارچەدارێکە لە نێو کونی شیلەپی جووتی دەنێن تا نەجووڵێ و نەیەتەدەرێ، (هەو) بەروانکە، (ڕۆژ) کرمە. قیسکە، ترێزوو و خەیاری ناسک. چەند سینگێکی باریکە تەختەی دەواری پێ لێک دەدرێ. گایینجە. چەمیلە. دارێکی گچکەیە لە ناو کونی هەپە دەنرێت تا هەپەکە دەرنەچێت
تاسوولقە(دزە)
تاسوولکە
تاسی گچکە
تالوولە(باک)
گەمەیێکە بە گۆچانی چکۆڵە دەکرێ
تاکوولوو
درێژو کۆتا
توولاش
تێکوڵدار
توولبڕ
مەبەس لە کەسێکییە، کە بە چتێکەوە خەریک بێ و کەچی بەدڵ گووێی بۆ چتێکی دی هەڵحستبێ
توولی سەوز
گیایەکی لق لقە بەرێکی دەگرێ وەک گۆیژ بەڵام درێژکۆڵەیە. بایەف، داری چەقالە
توولی(باک)
ووشتری کوڵکن و تووکن
توولە(خۆ)
توڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە. (بار) بێر، بێرکم، ڕکە (قەفەز). (فە) تۆڵکە، نانی حاجی لەگلەکی. توولەی دارەمێوو ئیتر، توولەی بڕکەی خەیارو ترێزوو شووتی و کاڵەک و شەمامەو کاڵەکە مارانەیە. (باک) بۆق. (هەورا) تەرز. خەڵفی یەک ساڵانەی دارانە._مار: بێچووی مار، (موک) تیرەمار، (هەو) ئەسپەمار، ماری باریک و گچکە
توولەمار
توولەک
نەخۆشییەکە ووڵاخان باریک و بنێس دەکات. گیاندارێکە تووکی وەری بێ لە بەهارێدا. ڕێوییەکە تووکی هەڵوەریبێ. (کە) منداڵێکی دە دووازدە ساڵانەیە چ نێر بێ چ مێ. گەنجی تازە پێگەیشتوو
توولەک بوون
وەرینی تووکی ڕێوی و ئیتر
توولەک کردن
تووک هەڵوەراندنی گیان لەبەران لە بەهارێدا
تووم کوولەکە
تۆ کوولەکە. کرمی چیکڵدانەیە
تەرزەکوولەکە
توولەی کوولەکە
تەشتوولکە
تەشتی گچکە
تەنوورکوولووچەپزی
کوورە، کوماج