تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماخوولیا
ماخۆلیا٬ -یی: دێوانەیی٬ گراویی٬ دڵداری٬ خەمخواریی٬ خەمخۆری٬ گێژی
مارمەزوولکە
(کف.): مارمێلکە
ماسوولکە
مالۆسکه٬ ڕەوسه٬ ئەو کۆما گەنمە درێژانەیە لە کاتی بە با کردنیدا لە کای جووێ دەبێتەوە. (هەورا.): ووڵمە.ماسووله٬ ئەو گۆشتە نەرمانەیە کە بە قۆڵ و پۆز و ڕانەوەیە. –دەزوودارەکان: ماسوولکەی باریک و داودارە
ماسوولکەکووێرە
ماسوولکەکووێرە٬ ڕیخۆڵە کووێرە
ماولۆیی
هۆزێکی کوردە کەوتوونەتە نێوانی گەردی و خۆشناوان
ملانخولی
یانی(مالخوولیا)٬ خاوەند خوولیا٬ خەمخۆر٬ خەمخوار٬ سەوداسەر٬ گراو٬ دڵدار
مولکەفەرەنگی (هەو.)
برینی کفتییە.
مووژوولانگ
(باد.): مژۆل
مژوولانگ
(ژا.): مژۆڵ
مژوولک
(بار.): مژۆڵ
مژوولی
(جز.): قسەکردن٬ ئاخۆتن٬ ووتووێژکردن
مکولۆک
(باک.): هاندان
مێتوولکە
(باک.): بەنگۆڵە٬ (دەر.): میتکه٬ (دەر.): میتکه٬ (دزە.): بانگۆڵە٬ بانگه٬ میتووله٬ متکه٬ (خۆ.): بووانگ
مێتوولە
مێروولە
مێرووی چکۆڵە٬ مێلووره٬ گێرکه٬ گڕنگ٬ مرۆچە٬ مۆرییله٬ (باد.) مێویی. – سوورکە: گێرکە. –کردن: سڕبوون
مێشوولە
پێشکه٬ پیشۆ٬ مۆر٬ هوورده٬ پەخشه٬ مەشووله٬ پێشووله٬ کەلمێش٬ گمۆرە٬ پۆ٬ خۆرە. –ی وورد: کوڕکوڕۆک٬ ئاخۆرە٬ پێشوکورک٬ خاکە. دەردێکی چاوانە هەمیشە چتی ووردی بە بەرچاواندا دێت. – خۆر(زا.): وروار
مێشوولەبەند
کولەبەند٬ پێشی بەند
مەشوولە
(هەورا.): مێشوولەی گەورە
مەشکەلوولاک
(خۆ.):بەلەک
مەلوولاو
(بابا.): جوورە هەویرێکی جۆ و گەنمییە پەلخوڕی دەکەن و دەیدەن بە ماڵاتانی نەخۆش یا تازە زاو