تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوولە(ئەردە)
بێچوولە
ساوای گیاندار، بێچوو. پارچەیەکە دەکەوێتە ئاستی نیفەکی ژنانەوە
بەمبوولە(ئەردە)
بەچوولە
بەڕوولە خۆرە
بەڕوولە(موک)
نیرنیرە، (موک) شیلەپە، پارچەدارێکە لە نێو کونی شیلەپی جووتی دەنێن تا نەجووڵێ و نەیەتەدەرێ، (هەو) بەروانکە، (ڕۆژ) کرمە. قیسکە، ترێزوو و خەیاری ناسک. چەند سینگێکی باریکە تەختەی دەواری پێ لێک دەدرێ. گایینجە. چەمیلە. دارێکی گچکەیە لە ناو کونی هەپە دەنرێت تا هەپەکە دەرنەچێت
تالوولە(باک)
گەمەیێکە بە گۆچانی چکۆڵە دەکرێ
ترێ سەرقولە
قەرخە. جوورە ترێیەکە
توولە(خۆ)
توڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە. (بار) بێر، بێرکم، ڕکە (قەفەز). (فە) تۆڵکە، نانی حاجی لەگلەکی. توولەی دارەمێوو ئیتر، توولەی بڕکەی خەیارو ترێزوو شووتی و کاڵەک و شەمامەو کاڵەکە مارانەیە. (باک) بۆق. (هەورا) تەرز. خەڵفی یەک ساڵانەی دارانە._مار: بێچووی مار، (موک) تیرەمار، (هەو) ئەسپەمار، ماری باریک و گچکە
تەپوولە(ئەردە)
جووتلوولە
جوورە تفەنگێکی دوو لوولەیە
خولە
(ئەردە.): کورتکراووەی (خودامراد)ە. سووڕانەوە، گەڕیان، بۆچی وا هەر –ت دێ؟(بابا.) کورتکراوەی (مەحمود)
خوولە
گیایەکی بە کەیف و مل ئەستوور و قەڵەوە، (موک.) هوولە، (باک.) بووغ، گابوغ
خەسوولە
پارچە داریکی کورتە دووای بار کردن لە قەفێکی گوریسی دەخرێ وبادەدرێ تا بارەکە تووند بێ ، بۆکۆڵیش بە کاردەبرێ ، (کۆ.)پێچەن.
دانوولە
دانوو٬ گەنمە کوڵاو٬ (ڕۆژ.): دانوولانه٬ چێشتی گەنم و نۆک.جوورە گیایەکە ئاژاڵ دەیخووا
دانکوولە
(بار.هەو.): دارکونێرە٬ باڵندەیێکی دندووک درێژە دارەبەنو هیتر کە ڕەق بێ کونی دەکا و هێلانەی تێدا دەکات٬ خۆی بە قەد چۆلەکەیێکییە ڕەنگی ڕەش و سپی و سووره٬ پۆپەیێکی نزمی هەیە وەکوو شێست تیر دەنگی دێت
دەزوولە(شار. ، هەر.)
دەزووی کفن دروونێ.چتێکە وەکوو دەزوو لە کشانی چتی لینج پەیدا دەبێ.
سنگولە(باک)
جووانەگای دووساڵانەیە.
سوولە(باک)
لاسکی تووتنێیە، چووکڵەدارێکی تیژە، تەونکەران بەکاری دەبەن،چهند سینگێکی باریکی نوک تیژە بەرماڵی دەواری لە دەواریدا پێ قایم دەکرێ،لاسکی هەرزنی.