تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوولەک (باک.)
ڕەندە٬ (بار.) کولانە، رۆچنە٬ (باک.) شەل٬ لەنگ.
کوولەکێ (هەورا.)
کوولەکێن (ﺌەردە.)
کوولەکە
(هەو.) کدوو٬ کودی٬ کوولەکێ ٬ کولندر٬ (باد.) کوندک٬ کریتی٬ قوندک٬ (شەم.) کولند٬ (ڕەوا.) کەدوو٬ (بار.) کوندڕ٬ بە پیشاوی بەیانی بخورێ لە خورێنی کرمی پێ فڕێدەدرێ. لەـــ ی تەڕیش داناویان نەماو.
کوولەکە دەروێشی
جوورە کوولەکەیەکی بنجڕی ملباریکە دەروێشان ڕۆنی سوواڵی تێدەکەن٬ گیایەکیشە لە نێوەدەغڵی دەڕوێ بەرێکی وەکوو کوولەکەی دەگرێ بەڵام ئەم ووردە.
کوولەکەب ووشک
کوولەکەباڵقەباغی
کوولەکەیەکی ملدرێژە نماوەکەی دەردێنن چتی تێدەکەن.
کوولەکەدۆشاوی
جوورە کوولەکەیەکی شیرینی سوورە و دەکرێ بەچێشت.
کوولەکەدەمە
جوورە هەنجیرێکە لە هەرمێ ی دەچێ.
کوولەکەسەندەڵی
جوورە کوولەکەیەکی گەورەی سەرخڕی قاشقاش دەکرێ بەچێشت.
کوولەکەی ئاوی
جوورە کولەکەیەکی چکۆڵەی باریکی سپییە.
گولەک
دێیەکەنێزیکی هەریرێ.
یاولەرز (هەورا.)
تاولەرز.
ئاروولە(کۆ)
گیایەکی کێوییە بە کاڵی و کوڵیوی دەخورێ
ئالوولە
کووچەی چکۆڵەو تەنگ، باریکە ڕێگا و کۆڵان، پیاوی بێ شەرمی بێ ئابڕوو
ئەولە(باک)
دڵنیا، ئەرخەیان._بوون._کردن
بالوولە(دەر)
باوەخولە(هەو)
گەمەیێکی منداڵانەیە بەدەورەی خۆیاندا دەسووڕێن
باڵتێ سوولە(موک)
باڵندەیێکە وە تەڕنە ئەبابیلە ناسراوە، چەورۆکە
بولبولە(ڕەوا)
ڕیشووێک چەند موورووێک هۆنراوەتەوە بەقەد ڕیشووو پووڵێکی زێڕ یا زێوی بەسەرەوەیە
بوولە(ئەردە)
بێچوولە
ساوای گیاندار، بێچوو. پارچەیەکە دەکەوێتە ئاستی نیفەکی ژنانەوە
بەمبوولە(ئەردە)
بەچوولە
بەڕوولە خۆرە
بەڕوولە(موک)
نیرنیرە، (موک) شیلەپە، پارچەدارێکە لە نێو کونی شیلەپی جووتی دەنێن تا نەجووڵێ و نەیەتەدەرێ، (هەو) بەروانکە، (ڕۆژ) کرمە. قیسکە، ترێزوو و خەیاری ناسک. چەند سینگێکی باریکە تەختەی دەواری پێ لێک دەدرێ. گایینجە. چەمیلە. دارێکی گچکەیە لە ناو کونی هەپە دەنرێت تا هەپەکە دەرنەچێت
تالوولە(باک)
گەمەیێکە بە گۆچانی چکۆڵە دەکرێ
ترێ سەرقولە
قەرخە. جوورە ترێیەکە
توولە(خۆ)
توڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە. (بار) بێر، بێرکم، ڕکە (قەفەز). (فە) تۆڵکە، نانی حاجی لەگلەکی. توولەی دارەمێوو ئیتر، توولەی بڕکەی خەیارو ترێزوو شووتی و کاڵەک و شەمامەو کاڵەکە مارانەیە. (باک) بۆق. (هەورا) تەرز. خەڵفی یەک ساڵانەی دارانە._مار: بێچووی مار، (موک) تیرەمار، (هەو) ئەسپەمار، ماری باریک و گچکە
تەپوولە(ئەردە)
جووتلوولە
جوورە تفەنگێکی دوو لوولەیە
خولە
(ئەردە.): کورتکراووەی (خودامراد)ە. سووڕانەوە، گەڕیان، بۆچی وا هەر –ت دێ؟(بابا.) کورتکراوەی (مەحمود)