تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدڕەووشت
بەدخوو، بەدڕەفتار._ی: بەدخوویی، بەدڕەفتاری
بەنووشت
بەنەوشی
بەوشمل(ڕۆژ)
بەوشی قۆڵ
قۆڵ لە ئانیشکەوە تا سەرشان
بەڕێوشووێن
ترووشکە(ئەردە)
تهنووشک(باک)
توشتیر
چوشتیر، بزنی دووساڵە
توشتیر(هەر)
گیسکە مێیە، کە تەمەنی لەنێوانی یەکساڵی و دووساڵیدا بێ. (زا) گیسکە مێیە، کە سێ ساڵییە
توشتیزا
توشتیر، کە زابێ
توشتە(باک)
گەمەیێکی کوردییە
تووشامی
تووشاڵ(ئەردە)
تووێژاڵ، تووژاڵ
تووشبوون
گەیشتنی دوو چت بەیەکتری. ڕووبەڕووبوون، دووچاربوون، گەیشتنە یەکتری، دپێشیاچوون، هنگڤین، تێ ئاڵقان، یەکتر دیتن، پەرگمین، پەرگین، تێک هەڵەنگووتن. پێوەبوون، گرفتاربوون، دووچاربوون، تێوەچوون. بڕوانە: تووش
تووشماڵ(لو.، جا)
تیرەیەکە لە خێڵێکی، (هەر) جۆم. خاوێن و پاکژ کردنەوەو هیچ بۆ نەهێشتنەوە
تووشک(باد)
تووشکەڵە، کارە مێیە، کە پێی لەساڵی دووەم نابێ. (ئەردەدەر) تۆکڵ. (هەورا) تووێژو تۆشکەی برین و سەرو ئیترە. تووژک
تووشکردن
ڕووبەڕووکردن، گەیاندنە یەکتری، پەرگهاندن. پێوەکردن، تێوەدان، گرفتارکردن، دووچار کردنی کەسێک بە کارەساتێکەوە. بڕوانە: تووش