تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بایەقوش
کوندەبەبۆ
برووش
برەوش(باک)
تروسکەدار، بریقەدار، بەترووسکە
بنکەوش(ڕەوا)
بنەوش
وەنەوشەو ڕەنگی بنەوشەیی
بڕووش(باک)
بێتووش
گوندێکی بەناو بانگی مێژووییە لە دۆڵی ئاڵانێیە لەنزیک پردی تەیەنێ، کە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاری قەڵادزێدایە، مەڵبەندی مەلاعەبدوڵلاو مەلامەحمودو حاجی مەلاڕەسووڵی بێتووشییە
بەرشووش(باک)
بەنکەوش
قەیتانی قۆندرە
بەووش
دارێکی دانەداری پانە دەیخەنە ناوەندی تان و پۆی جاجمەوە تا پێی بکوتن و سفتی کەن. قۆل، نێوانی ئانیشک و سەرشان. پانیەکێش
توش(باک)
تۆش. گەمەیەکی منداڵانە
تووش
ڕووبەڕوو، دووچار._بوون: ڕووبەڕووبوون، گەیشتنە یەکتری، دەپێشیاچوون، هنگڤین، دووچاری کەسێکی یا چتێکی بوون، تێ ئاڵقان، پێوەبوون، گرفتار بوون._کردن: ڕووبەڕوو کردن، گەیاندنە یەکتری، دووچاری چتێکی کردن، پێوەکردن، تێوەدان، گرفتارکردن._ی یەکتری هاتن: پێک گەیشتن. گیانداری دڵڕەق و بەدخوو و چەتوون. مۆن، توندو تیژ، شیڕەت، کوڵەش. ڕۆژی_: ڕۆژی سەرماو سۆڵە. ئێستری تووش: ئێستریس بزۆز. سەخت، دژوار، دژ، گران، گرژ، مۆن، ڕێ و بانی_: ڕێ و بانی سەخت. تیرە، خێڵ، حاجی دەڵێ: ( لە تووشی خۆم بوو هەرچی تووشی خۆم بوو). لەش، ئەندام، تەن
تەختەگووش(کۆ)
تەووش
(باک) پووچ، بێ نرخ، بێ واتا، بێ سوود. (باد) جوورە نەخۆشیەکی وەبای مرۆو ماڵاتانە. ئازار
جانکووش
کەسێکە بەبانگکردن یا بە تەقه کردن فەلان لەخەو هەستێنێ بۆ ئەوەی بچنە کلیسایە
جومبوش
هاتوچۆو جووڵە جووڵ