تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەوور
چەڕب، قەڵەو، تێردۆن، ڕۆناوی، تەواشە، دۆنە._بوون: ڕۆن تێدران._کردن: چەربکردن، ڕۆن تێهەڵسوون._کردنی نان: ڕۆن لە نانی هەڵسوون. (هەر) گیایەکە وەکوو بەندۆکی لە نێو شیرێژی دەکرێ پەلکی وەهی بیزای دەچێ، (باک) هیچ و پووچ، نالەبار، ناڕێک، پڕو پووچ. (ئەردە) باڵا، باڵاتر، فرەتر، سەنگینتر
ڕاوور
(باک.): سوورفل، دەهبەر، سوورفش، ڕهنگێکە لە نێوان سوور و زەردیدایه، هۆل، سووری شڵە، شڵ، شێ، خەنەیی ڕەنگ، سوور و هول
ڕقە ئە ستوور
دڵتاریک،دڵپڕ،دە خە زدار،(باک.)ّبێ بە زە یی ،ئە زنۆ،کینۆ.-ی:دڵپری:دە خە زداری.
ڕقە ستوور
ڕقن،ڕکن،قیندار.-ی:ڕقداری،قینداری.
ڕقەئەستوور
دڵتاریک،دڵپڕ،ده خه زدار،(باک.)ّبێ به زه یی ،ئه زنۆ،کینۆ.-ی:دڵپری:ده خه زداری.
ڕقەستوور
ڕقن،ڕکن،قیندار.-ی:ڕقداری،قینداری.
ڕەشەگاوور
ڕەشەگەور
(باک.): بۆر، تاریک
ژوور
دیو، ژۆر، وەتاخ، چاوە، هۆدە. ناو، نێو، ناوەوە، ژوورەوە، (هەورا.): دوڕ، دلێ، نێوخانوو، نێووەتاخ، نێوحەوش، بەرەو-: ڕووبەڕووی چاوە خانوو. (ئەردە.) ئەوراز، چووەرێش، بڵند، لای سەرەوە، هەوراز، بان، لای-: لای سەرەوە، لای ژووروو، راژۆر. (باک.): سەووز، شین.(زا.) بەرسیلە، قۆرە
ژێربەرەوژوور
چاوێکە لەبەر بێ هۆشبوونێ ڕەشکێنەکەی بەرەوژوور چووبێ
ژێرووژوور
سەروخووار
ژێرەوژوور
سەرەوژێر.-بوون:وێران و کاوول بوون و سەرەو ژێر بوونی خانوو یا ئاوایێک
ڤەبوور
(باک.): پاشەکەوتی
ڤەور
(باک.): بەفر
کافوور
جوورە کە تیرەیێکە لە داری کافوور وەردەگیرێت بۆنی خۆش و بە نرخە ۆ گەلێ چت بە کار دەبرێت٬ گیایەکە گوڵەکەی شینە وەکوو دۆبڕەی وایە بڵندنابێ بە تۆپ بەزەویدا پان دەبێتەوە بنەکەی دەکرێتە ئەسپۆن و لە هەموو جوورە ئەسپۆنێکیتر باشترە
کاڵاور
کاڵەپیتاو٬ پێڵاوێکە لە چەرمی خاو دروست دەکرێ بۆ ناو بەفر و قوڕی زۆر
کروور
پێنج سەد هەزار(نیوملیۆن).
کلتوور
کلدان٬ (هەورا.): کڵێدان
کلوور
(باک.): کلۆر٬ کروور(پێنج سەد هەزار)
کوروور
کولوور٬500000٬ پێنجسەد هەزار