تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ورگ
خۆرگە٬ گەیە٬ گەدە٬ چیکڵدانەی وڵاخ و ماڵاتان٬ (باک.): ئوورک٬ زگ٬ سک٬ گەدگ٬ توورەکەی پیسایی نێوزگی وڵاخان
ورگن
گرزک٬ سکن٬ زگ زل٬ زگن٬ زکن٬ (هەورا.): بەرزگ
ورگە
(کە.): جنێوە٬ بە کەسێک دەڵێن ورگی زل بێ
تسقڵەگورگانە
گیایەکە وەک قارچک ناوەکەی بە تەڕی وەک چرێش و بە ووشکی وەک خەنە وایە، تسلەگورگانە
تسلەگورگانە(هەورا)
خەنەگورگە
خەنەتیلکە ، (باک.) بیرۆبەرتک
دورگە
ساختە چی،فێڵباز
دورگە
دوورگرتن
سوورگوم
چتی وونی بێسەروشووێن-کردن: بێسەرو شووێن کردن.
سوورگی
ئاسنێکی زمانەدارە لە دیوی ناوەوەی دەرگاو پەنجەرەی پێ قایم دەکرێ.
سوورگە
سەورگا(ئەردە)
سەنێرگا، سەریوان، سهرگووێلک.
سەورگە(ئەردە)
شیر گورگه
چەنددارێکن لە هەر چوارلاوه دەدرێته بە کۆڵەکەی (نێ) ی ئاش بۆ ئەوەی تنا دادەمەزرێ جێگا بگرێ.
شێر و گورگه
چەند دارێکه لە هەر چوارلاوه دەدرێته بەرکۆڵەکه یا بەر پێی ئاش تا باش دامەزرێ و نەبزووێ.
فسەگورگانە
تسەگورگانە٬ کیرەسەیانە٬ گیایەکی پاییزییە وەک کارگ لە زەوی دەردێ بەقەد دوومەڵانێکی دەبێ بە ووشکی نێوەکەی وەکوو ئاردی بەمبای لێدێ بەبرینی ووڵاخی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە
نیمچەدوورگە
خاکێک٬ کە لە زۆر لاوە بە ئاو دەورەدرابێ
نییوچەدوورگە
نییمچەدوورگە
نییوەدوورگە
دوورگەی ناتەواو٬ زەوییەک٬ کە لە زۆر لاوە بە ئاو دەورەدرابێ
هەوورگەر
ئیربارگەر٬ کەسێ کە دەفری سواڵەت چێ دەکا.*
پرسە گورگانێ
بڕوانە: پرسە گورگانە