تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاشووڕووت
(ئەردە): ڕەشووڕووت
ڕاووڕووت
ڕووتکردنەوەی مەردوم لە لایەن ڕێگر یا جەردەوە بە زۆری، جەردەیی، گووێ بڕی، -کردن: جەردەیی کردن
ڕکێف کوت
بە غارە،بە پە لە،لە کاتی ئە سپ غار دانێدا
ڕۆژەجووت
بانە،کاوەخان،بەشەزەوەیکە،کە بەتاکەڕۆژێکی بە جووت بکێڵرێ.
ڕەوت
شێوەی ڕۆیشتنی کەو و ئاسک و نازدار و دوڵبەرانه، (هەورا.): ڕۆت ، بۆ جوره ڕۆیشتنی چوار پێیانیش بەکاردەبرێ. (باک.): تەوەرداس. واتەی پڕووپووچ. قامچی، لێدان. ترس
ژەقنەبووت
ژەقنەمووت،ژەقنی هەلاک، رمێکی بۆر و چکۆڵەیە دەنێو گیایاندا خۆی دەشارێتەوە ماڵات بیخووا پێی دەمرێ ، بۆ جنێویش بەکار دەبرێ
ژەقنەمووت
کالاکوت
کوتکی جل شوشتنێ٬ کلارکۆ
کاووت
(هەورا.): مانگ
کاڕووت
(باک.):گێزەر
کاڵەکوت
مێوژێکە بە دەسک و دۆڵ یا بە دەس هاوونگ کوترابێ و کرابێ بە شەربەت
کوت
ناتەواو.(باد.):کۆڵووی نان.(فە.):کووت٬ سۆک٬ محک.کەرت٬ لەت٬ پارچه٬ تیلمه٬ دەرقەل٬ (هەورا.): لت٬ زولاک. (ئەردە.): پەین.(دزە.):دەق٬ تەق٬ حنچک٬ سووک٬ -پێوەدان: وەبەر حینچکدان٬سووک پێوەدان. سەگی پێ بانگ دەکرێ
کوت ولەت
کوت ومت
وششەیەکە بەکار دێنرێ بۆ وێکچوونی دوو چت لەگەڵ یەکتری ٬دەق٬ تەق.-کردن:پارچەپارچە کردن
کوت ومزرەقی
ووشەیێکە بە کاردێنرێ لە جێگای کووتوپڕ
کوتکوت
پارچە پارچه٬ جڕبەجڕ٬ -کردن:پارچە پارچە کردن٬ پچڕپچڕکردن.کووتکووت.ووشەیەکە سەگی پێ بانگ دەکرێ
کوتەکوت
بۆڵەبۆڵ٬ پرتەپرت٬ هەللا هەللا٬ دەنگە دەنگ٬ باسوخواس٬زۆر لەگەڵ کەسێکی کوتن. وەڕینی سەگ
کووت
شاری کووت لەبنچینەدا کۆت بووە و لە (گۆت) ی وەرگیراوە . زیڵ٬ پەین٬ خاک و خۆڵی ناوماڵ بەدەم گەسکەوە کۆدەکرێتەوە٬ کە لەگەڵ چێشت و ووردەنانی تێکەڵە٬ ئەکرێتە ناو شینایی یەوە بۆ هێزی زەوی ئەمەش لە شووێنێکی داولیە٬ کەشیاکە و پشکەکە و پشکەڵ بسووتێنرێ لە بەربێ داری. ووشەیەکە سەگی پێبانگ دەکرێ.