تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەرکووت
(باک.): کوتکی دار
مەیکوت
(باک.): کوتک٬ چەکووچی دار
نابووت
بێ پوول و پاره٬ هالکه٬ لە پارە کەوتوو٬ لات٬ قەلات٬ ڕووت٬ مایەپووت٬ مایەپووچ٬ ناوییت. –ی : لاتی٬ ڕووتی. چووکەلەو پەڕپووت و تووت٬ لەڕولاواز. مرۆی-: پووچەڵ٬ نابوود٬ جوڕە
نخووت
(فە.): نخێ٬ نۆک
نووهووت
(کە.): گوێرەکەی دووساڵانەی مێیە. نێنگوین
نەسرەوت
بێ ئارام٬ بزۆز٬ نیگەران
نەوت
(باک.): نەفت٬ تەگبیر کردن. (باک.): -ی: جوورە گۆرانیێکە
هاوجووت
هاوجفت٬ ژنی حەلال
هووت (باک.)
نووک٬ نوو٬ بوونێکی سەیر.
هیچ و پووت
هەوت(باک.)
عەوعەو. وەڕوەڕ.ـــ کردن: عەوعەو کردن٬ وەڕین.
هەڵقووت
دەرخستن٬ دیارکردن.
هەڵووت
پێداهەڵکوتن.
هەڵکەوت
دەفەت٬ هەل٬ چەخش٬ دەگمەن.
ووت و ووریا
(سل.): زرنگ٬ هوشیار
وەرکووت
(هەورا.کە.): بەرکووت(ئی دەغڵی)
پاشەکەوت
وەرام، نەکەپووز، ماڵداری، ئابۆری، چتێکە گلدرابێتەوە بۆ دووایەو بۆ کاتی تەنگانەو پێداویست. نیاتە، نووتە، پەسەناز._کردن: گلدانەوە، دەست پێوەگرتن. پاشڕۆژی کردن._ی: دەست پێوەگرتن، پاشەکەوت کردن
پاکوت
کوتانەوه و شێلانی سەربان بەپێ بۆ نەهێشتنی درزو قەڵەشتان لەکاتی باراندا تا دڵۆپەی نەکات. پێکوت، پێپەست، پێشێل. نزم، سووک، پەست
پوت پارێز(باک)
بوت پەرست._ی: بوت پەرستی
پووت
باتمان. (موک) هەشت سێ (8 هۆقە)یە: 16 کیلۆیە. (بار) نەرمەی باسکی مرۆڤان. (هەو) لاواز، لەڕ، پووچەڵ، ڕەنگزەرد. (باد) بوت. (باک) باقە گیای ووشک، (باک) ڕیسی. پووشکە. پووچ، پووتەڵ، هوڵۆڵ. گزر، گیایەکی ئیشکە دەکرێتە گیشە بۆ ئالیکی ئاژاڵان لە زستانێدا