تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاووت(ئەردە)
تابووت، دارتەرم، لاشکێش
تاکمان لە جووت
تاقمان لە جووت
تاکمانەجووت
توخوت(زا)
چارەگە حۆقەیەکە
تووت
(لو) توو. (باک) کوم ڕەفێنە، کڵاو ڕفێنە، گەمەیەکە، کە چەند منداڵێک بە چەمبەر دادەنیشن، یەکێک کڵاوێکی لە پشتی وان دەگەڕێنی و یەکێک بەدەوریاندا دەگەڕێ تا دەگاتە شووێنی خۆی، ئەگەر ئەوی ڕۆنیشتوو ئاگای لە کڵاوەکەی نەبوو کڵاوەکە گەیشتە سەروی، سوواری دەبێ و دەبێ بە دەوری چەمبەریدا بیگێڕێ تا دەگاتە جێگای خۆی. تووتە، توتە، توت. ووشەیێکە سەگی پێ دەردەکرێ
تیقمانەجووت(ڕۆژ)
تیژڕەوت
خۆشی ڕۆ._ی: توندو خێرا ڕۆیشتن
تەرزەکوت
تەرزەشکێن، کشتوکاڵ یا چتێکە تەرزە کوتابێتی و لە کاری خستبێ. مەبەس لە بەسەر ڕۆشتن و ئامۆژگاری یەکێکییە پەیتاپەیتا یەک لەسەر یەک،_دایگرت
تەپووکوت
جمکوت
جەنجاڵ، شووێنی پڕو جەنجاڵ. چتێکە چێو ئاخنکرابێ، چێوکوت
جوت(فە.، باک)
گەمەیەکە
جووت
برێتییە لە دوو گاجووت یا دوو ئێستر یا دوو گوێدرێژ یا دوو کەڵ، کە لە ژێر یەک نێڵەدابن و بەسرابن بەیەکەوە بۆ جووت کردن و بۆ کشتوکاڵ و زەوی کێڵان، (دەر) جفت. دووتاک، دوولنگ، چتێکە تاک نەبێ، وەکوو جووتەگایەک، جووتەئەسپێک، جووتە کەوش، جووتە گۆرەوی، ئاشت، ئارام، تەبا، بێدەنگ، ڕێک، بەرانبەر، تەراز، وەرانوەر، هاونێڵە، هاولف
جەوت
جەفت. قەپووچکەڕەقەکانی بەڕوویە، بۆ تاڵدان و خۆشکردن و دەباغی پێستەو چەرم و کوندەو مەشکەو ئیتر بەکار دەبرێت
حەنزەڕووت:
جیوەی تیسووەگایانەیە بە ووردکراوی بەهەر برینێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە.
حەوت برا(ڕۆژ.):
حەوتەوانان.
حەوت ترینگینە:
مزراویلکە ، حەفت ترنگینە.
حەوت ترینگە:
بڕوانە: حەوت ترینگینە.
حەوت تووێلکە:
حەو تووێلکە ، (خۆ. ، ڕەوا.) حەفتلۆ. حەوتلۆخانە ، حەوتڵو. قوونێرێکە هێندەی هێلکەیەکی لێ دێ ودەوروپشتی سوورەو حەوت توویلکەیە.
حەوت:
حەفت ، هەفت (7)‏.
خانووت
(گەر.بار.)جۆڵایی،کرێجۆڵایی.