تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوتێ شەو
پارچەی لەشه٬ جکێ لەشە
کوتە
خوواردەمەنیەکە لە گووێز و تووی کوتراو یا خورما و گووێزی کوتراو یا قەزوان و تووی کوتراو یا ناوک و تووی کوتراو پێکهاتبێ. دەنگێکە وەکوتان دەنگی کوتانی چت٬ کوتەکوت٬ کەتەی یەکوتان لە دووای یەکتری. دەنگ و باس .لەت٬ کوت٬ پارە.ڕێگایەکە بەسەر بەفرە بەسەرێدا بڕوا یا ڕەچەیەکە بە نێو بەفرێ دا شکابێ.(شن.):کۆڵووی تەندوورێ ٬(شن.):کووتە.(باد.)کفتە
کوتەبڕ
(باک.): کورت.-کردن:کورتکردن
کوتەفڕ
(باک.): هەنگووین
کوتەک
پەیاخ٬ گۆپاڵ٬ مەترەق٬ لیس٬ چۆماخ٬ چۆماتر٬ مرخه٬ گوورز. دەردەستێکی ئەستوورو سەرخڕە
کوتەکدان
کوتەکوت
بۆڵەبۆڵ٬ پرتەپرت٬ هەللا هەللا٬ دەنگە دەنگ٬ باسوخواس٬زۆر لەگەڵ کەسێکی کوتن. وەڕینی سەگ
کوتەککاری
گاوەسەر٬ چێوکاری
کوتەکەلەکە
(ئەردە.): سوواڵەت
کوتەکەلەکە
کوزەسووتەکێ
کووتا(باک.)
کۆتا.ـــ بوون: کۆتابوون.
کووتان
لێدان بەدار٬ وردکردن بەنهێم٬ پەڕینی نێر لە مێوینە٬ گان٬ دەرزی لێدانی ئاوڵە٬ دەرزی ئاژن بۆ خاڵ لە پێست کردن٬ جۆری گاسنی دەم پان.*
کووتاڵ
کاڵای بازگانی و بەززازان٬ کە جل و بەرگیان لێ دروستدەکرێ.
کووتاڵ وە رەش (هەورا.)
بازرگان٬ کووتاڵفرۆش.
کووتاڵفرۆش
بازرگانێکە کووتاڵی بفرۆشێ.
کووتکووت
کوتکوت٬ سەگی پێبانگ دەکرێ.
کووتکووتە
پارچە پەڕۆ یا گوشێکە منداڵان بەردێکی پێوە دەبەستن هەڵی دەدەن یە حەوادا.
کووتە
قەزوان و تووی بەیەکا کوتراو٬ (هەورا.) سەگ.