تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پالووتە
(باک) زبارە، بێگار، کاری بەخۆڕایی، بەدەستی کۆمەڵەو بەنۆبە کارو کرداری یەکتری بکەن. دەستە، کۆمەڵە
پاهەڵکوتن(ئەردە)
پاکوترە
گیایەکە لە پاقلانچکە دەچێ و دەخورێ
پاکوتکێ
پاڵاوتراو
پاڵافتراو، پاڵێوراو
پاڵاوتن
(دەرڕۆژ) پالافتن، پاڵاندن، (باک) داوەرڤاندن، تلاندن، پارزنین، پالین، ترهاندن. داوەراندن، پاڵفتە کردن. خەوشگرتنی شلەمەنی بە چتی چنراو ئیتر. هەڵاتن لەترسان
پاڵاوتە
پاڵافتە، پاڵاوتوو؟، پاڵفتە
پشکاوتن
هەڵپشکاوتن، هەڵوەشاندنی دروومان و چتی چنراو. بە بڵاوکردنەوەی لێک جووێ کردنەوەی خوری و موو و لۆکەش دەڵێن. ووشکاندنەوە
پشکووتن
پشکووان، کرانەوە، ڤەبوون، پوشکووتن، دەم دانەوەی خونچەی گوڵ و گۆپکەی داران. (دەر) پشکفتن. خیڤ بوون. ووردبوونی بەردی قسڵ دوای ئاو پێداکردنی. هەڵتۆقینی گەنمەشامی لەسەر سێڵ. خونچه_: خوونچە بوونە گوڵ و دەمکردنەوە. ڕوو_: شادو کەیفخۆشبوون. نان_: نان وەکوو گوڵ گوڵگوڵ برژا. کەیفخۆش و شادبوون، دڵخۆش بوون، خەنی و خەڕۆ بوون
پشکووتوو
خونچەی کراوەوە، پشکفتوو. خەنی، شاد، خەڕۆ، دڵخۆش، گەش
پووتاندنەوە(سور)
چرووساندنەوە، چرمسانەوە. ڕووتاندنەوە. پچەڕاندنی نان
پووتک(باک)
دەزگرەی ئاشپەزان. (ئەردە) خۆرە، نەخۆشی و دەردێکە
پووتڵ
پوروچ
پووتی(باک)
پدوو، پووک
پووتەڵ(هەورا)
پووچ، پووچەڵ (بۆ مرۆ و گووێز)
پووشکووتن