تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوتەک
پۆشاکێکی کورتە لەسەر کراسەوە لەبەر دەکرێ
قوزەسووتەکێ
سووتانەوەو سووربوونەوەی زێی کچی منداڵ
قووتار
(خۆ.):لێکردنەوەی لق و پۆپەی دارە مێوییە تا لقەکانی ناوەڕاستێ بەهێز بن و بەری زۆر بگرن. (خۆ.)قونێر
قووتدان
بردنەخووارەوە بە گەروودا کردن٬ بەگەروودا ڕۆهێشتن٬ بە گەروودا بردنەخووارەوە٬ لرفاندن٬ هشتاڤتن٬ (کە.):چۆقدان٬ (باک.): دابەلیاندن. قووتدە:(باک.): داورە. پێ-:داقوورتاندن
قووتدەر
قووتچوون
چوونەخووارەوەی چتە بەناو چتێکی تردا٬ پارووەکە قووتچوو: قووتدرا٬ ڕۆلە ئاوەکەدا قووتچوو:ڕۆچوو
قووتکردن
قووتدان٬ نقووم کردن٬ لووش کردن٬ هەڵ لووشین
قووتکەر
قووتی
(زا.):قوتوو
قووتە
ڕووته٬ ڕووتەڵ٬ (لەگەڵ ڕووت)ی نەبێ بەکار نابرێ وەکوو ڕووتەو قووتە. نقووم بوون. قوڵتە٬ خۆ لە ئاو هەڵکێشان
قووتەرە
بڕوانە:قۆتەرە
قووتەڵ
قووتەڵە
قوونەوتلوور
خلۆر٬ قنگەوتلوور٬ خل٬ خول٬ خلۆر.-بوونەوە: خلۆربوونەوە.-کەوتن:درێژبوون٬ڕاکشان٬ -بوون:زیزبوون
قڕتێکەوتن
مردنی ئاژاڵە بە کۆمەڵ و بۆ هەموو گیاندارێکیش بە کاردەبرێت
قەرەکەوتن
قەلەوقووتە
ڕووت و ڕەجاڵ٬ بۆ خزم و جیرانی ڕەش و ڕووت بە کار دەبرێ.
قەوتاندن
(باک.): دەرکردن٬ ئازادکردن٬ بقەومینە: دەرکە٬ ئازادکە
قەوتی
(زا.):چاوەدێری و سەرپەرشتی چت