تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زکەشۆرەپێکەوتن
مەبەس لە ماندووبوونی کەسێکییە، کە زۆر هاتو چۆی کردبێ
زگسووتان
بۆ دایک و باوکێک بە کاردەبرێ کە منداڵ و ڕۆڵەی شیرینی بمرێ.جەرگ سووتان، سکسووتان
زگسووتاندن
منداڵی دایک و باوکێکی کوژتن.هەتک پێکردن.زیانێکی قورس پێگەیاندن
زگسووتاو
جەرگبڕاو، کەسێکە ڕۆڵەو منداڵی مردبێ و لە ناو چووبێ
زگسووتاوی
زگپێسووتان
زگەشۆرە پێکەوتن
زەرتووتک
(باک.): زەردی کا
زەرنەقووتەڵە
زەرنەقووتە، جووچکە باڵندە و بێچووی ماڵاتان و ئاژاڵانە لە پێش پەڕ و تووک و موو دەرکردنێدا، پتر بۆ جووچکەی باڵندان بە کاردەبرێ ، کە هێشتا پەڕ و تووکی دەرنەکردبێ
زەقنەبووتکردن
زەقنەکردن، ووتەیەکە بەکاردێنرێ بە سووکییەوە بۆ خوواردنی چتێک لەلایەن کەسێکەوە
زەقنەمووتکردن
ژەقنەکردن
زەلووتی
(باک.): ڕووتی
زەوتکردن
زەفت کردن، داگیرکردنی چتی ئەم و ئەو بە ناڕەوا. دەرەقەتهاتن، هەرچەند دەکەم زەوتی ناکەم واتە دەرەقەتی نایەم
زەوتی
چتی زەوتکراو و داگیرکراو
زەوتەلی
(باک.): خۆڕستی، مەهرکی
زەوتەک
(باک.): لەخشتەبەر، فریودەر
زەڕنەقووتە
زەڕنەقووتەڵمە، (هەورا.): ساقە تەسۆرە، بێچووە باڵندەیەکی تازە لە هێلکە هاتبێتە دەرو هێشتا تووک و پەڕی دەرنەکردبێ. پەنجەی باڵابەرزە، قامکی نێوەڕاست
ساردوگەرم کەوتن
مەبەس لە باڵ و پەڕکردنێیە
سمەکوتێ
سم کۆل ٬سمکۆلآن.
سنگ لێکوتان
تووک لێ کردن، پێهەڵکاڵان ،لەسینگی خۆدان لەگەڵ نزا کردن لەیەکێک.