تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەپێش کەوتن
وەژوورکەوتن
چوونەژوور. (هەورا.): ئامادەچووەر
پاشکەوتن
پاهەڵکوتن(ئەردە)
پاڵاوتن
(دەرڕۆژ) پالافتن، پاڵاندن، (باک) داوەرڤاندن، تلاندن، پارزنین، پالین، ترهاندن. داوەراندن، پاڵفتە کردن. خەوشگرتنی شلەمەنی بە چتی چنراو ئیتر. هەڵاتن لەترسان
پشکاوتن
هەڵپشکاوتن، هەڵوەشاندنی دروومان و چتی چنراو. بە بڵاوکردنەوەی لێک جووێ کردنەوەی خوری و موو و لۆکەش دەڵێن. ووشکاندنەوە
پشکووتن
پشکووان، کرانەوە، ڤەبوون، پوشکووتن، دەم دانەوەی خونچەی گوڵ و گۆپکەی داران. (دەر) پشکفتن. خیڤ بوون. ووردبوونی بەردی قسڵ دوای ئاو پێداکردنی. هەڵتۆقینی گەنمەشامی لەسەر سێڵ. خونچه_: خوونچە بوونە گوڵ و دەمکردنەوە. ڕوو_: شادو کەیفخۆشبوون. نان_: نان وەکوو گوڵ گوڵگوڵ برژا. کەیفخۆش و شادبوون، دڵخۆش بوون، خەنی و خەڕۆ بوون
پووشکووتن
پێ لەزەوی نەکەوتن
مەبەس لە زۆری کەیفوخۆشێتییە
پێ هەڵکوتن
هەڵنان، بەتاناچوون، پێ هەڵگوتن، ستایشکردن، وەتاناچوون. (باک) ئەڤراخستن
پێشکەوتن
پێشڤەچوون، کەتن پێش
پێووتن
پێکوتن، پێگوتن
پێکەوتن
وێکەوتن، منەکردن، بەسەرکردنەوە، بەدی هێنان. ڕێکەوتن، دەستدانی چتێک بۆ چتێکی تر. دەرمان_: بوونە مایەی چابوونەوەو ڕزگاری لە نەخۆشی. (ڕەوا) فێگرتن، فێ لێهاتن
پێگوتن
پێکوتن، پێ ووتن
پەرتەتێکەوتن
پەرچاوتن
بە بەرهەڵستی جۆگەیەکی دەڵێن، کە بە پەرژین و داران ڕێکخرێ تا ئاوی لە نزمیەوە بەرز کاتەوەو وە سەری خات