تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵوەستاو
کڕیا٬ داوخواز.
هەڵوەشان
هەڵتەکات._ دن: هەڵتەکاندن٬ (باک.) پڤاشتن٬ ڤەرستیای٬ بڤەشاندن٬ هەڵپشکاوتن٬ هلوەشاندن٬ دەست تێوەردان٬ لێک جوێ کردن٬ تێکدان٬ شەقاندن٬ پشکتاندن.
هەڵوەشێنەر
هەڵوەژاردن
_ی ماڵ: هەڵگرتنەوە و ڕێک وپێک کردنی نێوماڵ و دوکان.
هەڵوەڵا
هەڵوەدە٬ هەوڵ و تەقەڵا.
هەڵپاچان
هەڵپاچران٬ قرپان٬ گیاییکە وەکو قجیلە بەعەردیدا پان دەبێتەوە ٬ چەند لقێکی ئەژنۆیەک بڵند دەبێ٬ گەڵاکانی و ڕەنگی نێزیکی گەڵای شوتییە٬ هەڵپەچان: لەسەرەوەی لقە گچکە کان گولێکی سووری وەکو خوێنی دێنی ناوەندی ڕەشە٬ گوڵەکەی وە کولیلکی نیسانی دەچی.
هەڵپاچین
هەڵپارچەر٬ هەڵقاچین٬ (ڕۆژ.) پاچین٬ پاچینەوە٬ هەڵقاچین٬ قرپاندن٬ بەدوارد ڕیش یا سمێڵ یا چتێکی دی هەڵپاچین.
هەڵپاچەر
هەڵپاچین٬ ئەوکەسەیە هەڵدەپاچی.
هەڵپزاو
(کەل.) هەڵامساو٬ ترشاو.
هەڵپسان
قووتمسان٬ بڕان._ دن: قووتمساندن٬_ ی گوڵ و گیا و ئیتر.
هەڵپشافتن
هەڵپشاوتن
پشاوتن٬ هەڵپشافتن٬ هەڵگڵۆفتن٬ (باک.) پشافتن٬ جەمجقاوندن٬ (هەوار.) شڵەپاندن.چاو_: چاوکووشین٬ هەڵگڵۆفتن٬ پشکاوتن٬ پشکوونینەوە٬ دروومان هەڵوەشاندن.
هەڵپشکوتن
هەڵازران٬ هەڵدەپشکوێ٬ _ی دەم و لێودوای نۆبە تێ٬ نۆبە تا.
هەڵپشکووتوو
هەڵازراو.
هەڵپشێوران
جەمجقین.
هەڵپچەڕان
هەڵپچڕان._ دن: هەڵپچڕاندن.
هەڵپچەڕاو
هەڵپڕوان
پڕوان٬ پرووکان.
هەڵپڕواندن
پروان٬ پرووکاندن٬ ولێن.
هەڵپڕووکان (هەو.)
هەڵبزڕکانی شیر و دۆ._ ی هەویر: ترشان٬ (موک.) هەڵوەرینی چتێکییە لە گەرمان٬ پسانی دەمار یا ڕیخۆڵە. هەڵپچەڕین.