تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵپێکان
داخستن٬ بەسەر یەکدا جووتکردن.*
هەڵپە(کە.)
هەوڵ٬ تەقەڵا. (هەو.٬ دزە.)قسەی بێ کەڵک. (موک.) تاسەی زۆر ٬ پەلە٬ تاڵووکە.
هەڵپەردان
قۆلین.
هەڵپەرداوتن
هەڵپەرتاوتن٬ پەلکردن٬ قەڵتکردن٬ قەڵت و بڕکردن.
هەڵپەرکێ
داوەت٬ شایی٬ هەڵپەڕین.
هەڵپەرین
(دا.٬ زەن.) زنجکردن.
هەڵپەساردان
بەچتێکەوە پاڵ دارن*
هەڵپەساردن
پەساردن٬ هلپەساردتن٬ چتێکە بەدیوار یا جێگایەکی بڵندەوە.
هەڵپەنمان(کە.)
(کۆ.) هەڵپەندمان٬ هەڵتۆقان٬ هەڵتۆقین٬ هەڵامسان٬ لەخەو بێدار بوونەوە.
هەڵپەهەڵپ (هەو.)
زۆر بڵێیی ٬ چەنەبازی٬ وتەی زۆر و بێ کەڵک٬ چەنەچەن.
هەڵپەڕ
(باک.) پیلیتەڤان٬ کەسێکە هەڵپەڕێ.
هەڵپەڕاندن
لەرزاندن٬ لەیزاندن٬ سەماپێکردن٬ شایی پێکردن.
هەڵپەڕتاوتن
هەڵپەڕداوتن٬ قەدکردن٬ قەرتاندن٬ بەچاوەوەکردن٬ بەچاوو زاری پیسەوەکردن٬ لە بەهایاندا سەرلقی داران دەبڕن تا بەهێزتر بێت.
هەڵپەڕگە
شوێنی هەڵپەڕین٬ گۆڕەپانی شایی کردن.
هەڵپەڕۆک
نەزم و جوورە هەڵپەڕینێکە.
هەڵپەڕین
(کە.) هەڵاگرتن٬ داوەت کردن٬ شایی٬ زەماوەند٬ لەزین٬ هەڵا٬ چووزەکێ٬ هەڵپەڕکێ٬ ئامودی٬ دیلان٬ هۆرپرای٬ جوورەکانی ئەمانەن: سەما٬ چۆپی٬ رۆنیە٬ سوێسکەیی٬ لەنجە٬ شێخانی٬ لار٬ ناز٬ سۆرانی٬ بەهاب٬ سێپێ ی٬ شکاکی٬ ئاسکانی٬ کەویار٬ ڕەوەندی٬ زازایی٬ شادی٬ موکری.
هەڵپەژنین
هەڵپەرداوتنی لق و پۆپی ناڕێکی داران تا بەژنی ڕاست و ڕێک هەڵچێ.
لاهەڵپچەڕاو
بێ مشوور٬ بێ هۆش٬ بێ عەقل٬ کەسێکە بێ مشوور بێ.
پیاهەڵپژانن
پێداهەڵپژان
پیاهەڵپەساردن
پێداهەڵپەساردن، هەڵپەساردنی چتێک بە چتێکی تردا
پیاهەڵپەڕین
هەستان و بەگژ یەکێکی تردا چوون
پێهەڵپەڕین
گەیشتنی برینە بە یەکێک لە ئەندامان و لەشی مرۆڤ. لەشم برینی پێهەڵپەڕیوە
پەنجەهەڵپێکان