تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵپەڕ
(باک.) پیلیتەڤان٬ کەسێکە هەڵپەڕێ.
هەڵپەڕاندن
لەرزاندن٬ لەیزاندن٬ سەماپێکردن٬ شایی پێکردن.
هەڵپەڕتاوتن
هەڵپەڕداوتن٬ قەدکردن٬ قەرتاندن٬ بەچاوەوەکردن٬ بەچاوو زاری پیسەوەکردن٬ لە بەهایاندا سەرلقی داران دەبڕن تا بەهێزتر بێت.
هەڵپەڕگە
شوێنی هەڵپەڕین٬ گۆڕەپانی شایی کردن.
هەڵپەڕۆک
نەزم و جوورە هەڵپەڕینێکە.
هەڵپەڕین
(کە.) هەڵاگرتن٬ داوەت کردن٬ شایی٬ زەماوەند٬ لەزین٬ هەڵا٬ چووزەکێ٬ هەڵپەڕکێ٬ ئامودی٬ دیلان٬ هۆرپرای٬ جوورەکانی ئەمانەن: سەما٬ چۆپی٬ رۆنیە٬ سوێسکەیی٬ لەنجە٬ شێخانی٬ لار٬ ناز٬ سۆرانی٬ بەهاب٬ سێپێ ی٬ شکاکی٬ ئاسکانی٬ کەویار٬ ڕەوەندی٬ زازایی٬ شادی٬ موکری.
پیاهەڵپەڕین
هەستان و بەگژ یەکێکی تردا چوون
پێهەڵپەڕین
گەیشتنی برینە بە یەکێک لە ئەندامان و لەشی مرۆڤ. لەشم برینی پێهەڵپەڕیوە