تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵق هەڵدان
دەماخ هەڵدان
شۆق هەڵدان
هەڵدان
ئاوێژتن٬ فڕێدان٬ فەرکاندن٬ شێکردنەوە (بۆ مەتەڵ و پرسیاران) ٬ هەڵنان٬ باس کردنی یەکێک یا چتێک بەخراپ بێ یا باش. نەش و نماکردن٬ خۆ_: خۆمەدحکردن. چەتر _: چەتر بۆ حەوا فڕێدان. لەقسەدا_: هەڵی دایە٬ هەڵگڕان٬ پتربوون بۆ سامان و جوانی٬ گەورەیی و سووکێتی و گەورەیی و گرانی و گەورەبوون بەکاردەبرێ٬ هەڵاوێژتن٬ دیونای٬ هڵدان٬ بەرد یا چتی ترهەڵدان: لەنەشوونماکەوتن٬ کنانەوە٬ تێ هەڵدان.
هەڵدانەوە
هەڵێنانەوە٬ بڵندکردن٬ هەڵکردن٬ هەڵماڵین._ ی برین: لە نوێ وە تازەبوونەوە ٬ ژیانەوەی._ی قۆڵ و داوێن.
بانگهەڵدان
بەرهەڵدان
بەڕەڵاو ئازادکردنی بەندی و گیان لەبەرانی گیراو و دەست بەسەر، دەرگا کردنەوەی باوبژی ناو زگ
تووڕهەڵدان
تێهەڵدان
شەق لێدان، بەشەقی لە چتێکیدان، بەشەقی لە کەسێکیدان. تووڕهەڵدان، فڕێدان، تێکەڵکردن، برنجەکە هەڕشتەی تێهەڵدە. ئاو لەناو دەفری کردن. ئاو پێدادان
تێکهەڵدان
تەقەڵتێهەڵدان
دروومانی بە دەرزی و تەقەڵ لێدان
خڕهەڵدان
خڕکردنەوە وتۆپەڵکردن
خۆهەڵدان
شۆق تێهەڵدان
شەڕەکەللەی بزن و مەڕ و گا.
شەقتێهەڵدان
بەشەق لە گیان لەبەر یا لە چتێک هەڵدان، تێهەڵدان.
قۆچ تێهەڵدان
پفهەڵدان
فووکردنی چتێک و هەڵامساندنی ئاوساو
پیاهەڵدان
بەتانی یەکێکیدا هاتن بە چاکی
چادرهەڵدان
چۆکهەڵدان
چینچکان، ئەژنۆیەک بڵندکردن. قینچکان
چەترهەڵدان
مەبەس لە خۆ گیڤکردنی قەلەموون(عەلەشیش)و تاووسە