تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەوورگەر
ئیربارگەر٬ کەسێ کە دەفری سواڵەت چێ دەکا.*
هەوڕ و هۆڵ (پژ.)
ئاسنجاو٬ قاپ و قاچاخ.
هەوڕ(بڵ.٬ شا.٬ پژ.٬ سیوە.)
ئاسنجاو٬ قاپ و قاچاخ.
هەوڕسک
گیایەکە.
هەوڕۆ
ئەوڕۆ٬ ئەمڕۆ.
هەوک
گەروو٬ گەردن٬ ئەووک.
هەوکران
هەوکردن
هەڵامسان. لە پڕێکا جێگایەک لەلەشی مرۆی بماسێ.
هەوکردنەوە (کە.)
کولاندنەوەی برین.
هەوڵ
کۆشش٬ خەبات٬ تەقەڵا٬ خەفتیاتی٬ هەڵپە٬ لۆقە٬ کوشەوە٬ پەلەقاژە٬ تەلاش٬ چکوچۆ (سن.) دەستەپارچە.
هەوڵدان
خەبات کردن٬ تەقەلادان٬ خەفتیان٬ قەپچاندن٬ لێ خەفتان٬ لۆقەکردن٬ تێکۆشین٬ شان دانەبەر٬ زۆرـــ: حەشرکردن٬ زۆر تەقەلادان.
هەوڵدەر
کۆشیار٬ کۆشەر٬ تێکۆشە(ڕەوا.)
هەوڵە
ئاوڵە٬ خورێکە٬ خوروێلکە٬ پشتەماڵ٬ پارچەی کوڵکنی خۆوشک کردنەوە.*
هەوڵە زڵزڵە
هەوی
مانگ٬ (باڵ.) هەڤی ٬ نێوی ئافرەتیە٬ هەوتە٬ هەفتە. (باک.) هەوێ٬ ئەوێ.
هەویا
تکا٬ هێڤی٬ هیڤە٬ هێوی٬ هیوا٬ ئومێد٬ هومێد.
هەویادار
هیڤەکێشی٬ ئومێدەوار٬ دڵڕەق٬ تکاکار٬ هێڤیدار.
هەویان(باک.)
وەرگیراو٬ دامەزراو.
هەویر
هەڤیر٬ (هەورا.) هەمیر٬ (دەر.) پات.ـــ پەڕین: (هەورا.) هەمیرپڕان.ــــ ترشان: هەڵپرووکان.
هەویرترش (هەورا.)
هەمیرترش٬ هەڤیرترش٬ هاڤین.