تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیاماڵ (کە.٬ هەورا.)
ڕەشماڵ٬ دەوار٬ کووێن.
سیاوسەدە(هەورا.)
سیاووا (زەن.٬هەورا.)
سیاوپەتا (هەورا.)
سیاوچەمی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاو.
سیاوڵە(هەورا.)
ڕەشکەی ناونان.
سیاوڵەوچەمی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاو.
سیاوی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاوی._ تۆخ: ڕەشی تارێک.
سیخ (هەورا.٬ باک.)
شیشەی کەبابی و ئیتر ٬ سیخووار. ڕاست ٬ قیت٬ ڕەپ و ڕاوەستاو.(بار.) ئەوچتە سپیەیە٬ کەلە پاییزاندا بەسەر گیا و گووفەکانەوە دەبینرێن. قەلەمێکی سەرتیژ و باریکە لە داروئاسن دروستدەکرێت گەلێکجاران گۆڕا٬ تەنتە٬ کەنزابەوی چێدەکەن.
سیراج (سوور.٬هەورا.)
شیرێژ٬ ژاژی٬ دۆو ووشکە.
سیفی(هەورا)
پەتاتە، یارەڵماسی، کرتۆپە.
سیماسای (هەورا.)
سیپەڵاک ئاوسان.
سینە(موک.٬ کەل.٬هەورا.)
سنگ٬ سینگی گیاندار ٬ (فە.) سینەک . سینگ.
سینەمەکی (هەورا.)
سینامەکی٬ گیایەکی گەرمیانی گەڵاووردی درێژکۆڵەیە بۆ ڕەوانی دەخورێ.
سیوسیوە (هەورا.)
تیف تیفەی دووای سەرتاشن. (کۆ.٬ دزە.) گرێژەنەی
سیوچەمانەواچ (هەورا.)
گۆرانیبێژ٬ مەقامبێژ٬ گۆرانی (سیاچەمانە) بێژ .
سیپاڵ بەڕۆن (هەورا.)
هەرمێشک٬ کوللێرەی تازە و گەرم لە ناو ڕۆنی هەڵپشێوراو یا لە ناو ڕۆن و دۆشاوێدا هەڵکێشرابێ.
سیک (هەورا.)
ژەنین٬ لەکاتی پێداکردندا گۆڵەسەگ٬ کەپاڵ پێوەدەنێ دەژەنێ. قنگ٬ قوون٬ پیزی٬ ترێزە٬ بای قنگ.
سێفەزەمینێ (هەورا)
یارەڵماسی.
سێنزە (هەورا.)
سێزدە٬ سیانزە.