تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سلارکردنەوە
درێژکردن٬ مراندن٬ بەلاداهێنان.
سلساردبوونەوە
مەبەس لە مردنە.
سنووری مەیانەیی
سنووری نێوهنجی.
سنگدانەپێشەوە
دڕدانە بە مرۆڤان و چوونە پێشەوە بۆ چتێک.
سنێنەک(باک)
گیایەکە.
سنەوبەر
درەختێکی تۆپی گەڵاووردی باڵابەرزی هەمیشە سەوزو جووان و تۆپە.
سنەگان(باک.)
ﺌیستیکان.
سنەیی
جوورە ترێیەکە٬ کە لە پێش ترێی زوورەسدا پێدەگات. دانیشتووی شارو هەرێمی سنەی.
سوواندنەوە
سووانەوە
ساوینەوە،سوونەوە، لووسبون وچوونەیەکی لباد وفەرەنجی لەبەر زۆر سوونەوەی ،سووانەوەی کەشک و چتی تر، بەههڵگڵۆفتن وخستنی لەچتیکی تر، کەشکەکە سوواوەتروە.
سووتاندنەوە
سووتانەوە
سووربوونەوەو هەڵزلەپانی شووێنێک لە ئەندام بەهۆی تەڕبوون وزۆر مانەوە یە لە تەڕیدا.
سووتیانەوە
سووتێنەر
سووتێن،گڕتێبەردەر.
سووربوونەوە
سوورهەڵگەڕانی مەردوم لەکاتی تەریقی یا تووڕەبوونێدا سوورهەڵگەڕانی، ئاسن لەکوورەدا یا گۆشت و چتیتر لەڕۆنی داخدا.
سوورکردنەوهی پشت
پشت ڕاگرتن بەڕووتی لەبەرئاوری ودەست پێدا هینانی لەسەر مان ،سوور دەبێتەوە.
سوورکردنەوە
دیزە وگۆزە هەرچتێکی لەقۆڕە سوور دروست بکرێ لە ناوگڵی دەنێن و ئاگری تێبەردەدەن تا سووربێتەوە.وەڕاست گیران ئەمدیوو ودیوپێکردنی گۆشت و چتیتر لە ناو ڕۆنی داغدا تا سوور هەڵدەگەڕی.
سوورکردنەوەی ئاسن
شاراندن.
سوورکردنەوەی نان یا گۆشت
باسبرژاندن، بڕشتکردن(باک) براشتن، برێژەوەدان،ئەمدیو.
سووزنەک(هەورا)