تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزبوونەوە
بەرزکردنەوە
بەرنەوال
(باک) بەرنال
بەرنەگر
بەرگەنەگر
بەرپەچدانەوە
قسە بردنە دوواوەی یەکێک بەقسە هێنانەوە بەسەری دا. بەروبڕی دانەوە لەڕۆینا. بەرپەرچدانەوە
بەرچینەک(زا)
چیکڵدانەی باڵندانە
بەرژەنەک
دارێکی تەنکی پانە لەبەردەمی دانەو گورد دادەنرێ، بۆ ڕاگرتنی ئەندازەی پانی تەنراوەکە بۆ ئەوەی خوارو گێڕ نەبێ
بەرڤانەک(باد)
بەرەوئیزباربوونەوە
بەرەو ڕووبوونەوە
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا
بەرەوبڕدانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
بەرەوبڕی دانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
بەرەوخووارکردنەوە
ناردنی چتێک بۆ بەرەو خووار
بەرەوڕووبوونەوە
کۆبوونەوە بۆ دەرخستنی قسەیەک، کە لە نێوانیاندا کرابێ
بەرەوڕووکردنەوە
ناردنی یەکێک، کە چتێکی لەسەرت بێ بۆلای یەکێکی تر، کە تۆ چتێک لای بێ بۆ ئەمەی، کە بچێ لێی وەربگریتەوە، بۆ خۆی بەرەو ئێزبارکردنەوە
بەزدۆنەک(باک)
بەزەوی پیاهاتنەوە
بەزەیی پێداهاتنەوە
بەستنەوە
گرێدان، پەتکردن، بەستنی گیاندارێک بە بەن و چتی تر، پەت لە دەست یا پێ یا ملی ووڵخ و ماڵات و ئاژاڵان کردن، پێچانەوە