تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێزنەهاتن
دڵ هەڵنەگرتن
بێسانەوان
بێستانەوان
بێستانچی، بۆیسانەوان._ی: بێستانچێتی، بۆیسانەوانی
بێنەوا
بێ پەنا، هەژار، بێ داڵدە، قەلەندەر، نێوی نێرینانە._یی: بێ پەنایی، بێ داڵدەیی
بێنەوبەستە
بێنەو ببەستە، کەین و بەین، هاتوچۆ، دەردەسەری
بێگانەبەدەر
کارو بارێک لەناو خۆدا خۆبەخۆیی ئەنجامدان بە پەنهانی بەو مەرجە بێگانەیان لەناودا نەبی
بێگانەپەرست
کەسێکە حەز لە ڕاژەو پێشکەوتنی بێگانان بکات و دژی خزم و خووێش و نەتەوەی خۆی بێ._ی: حەز لە بێگانە کردن و دژی خزم و کەس و کارو نەتەوەی خۆبوون
بێگانەیی
بیانێتی
بێگانەیەتی
بەجنەخووێر
ناوی شارێکی کۆنی کوردانە لە نێو هەڤێرکادایە، باجنا بەجنەوی، بەشنەوی ئێلێکی کۆنی کوردانە لە مێژوودا باسی وان زۆر کراوە: (ابن الاثیر) دەڵێ(بشنوی)، تاریخ الخمیس و هێندێک مێژوونووسی تر پێی دەڵێن(جن)، (باجن)، (بەجن)، (بەشن)، (بەژن)
بەخشینەوە
بەرانەجەنگی
بەرانبازی، قۆچبازی
بەرانەک(باک)
قامکە گەورەی دەستییە
بەرانەکێوی
جوورە بەرانێکی کێوی سوورکاری شاخداری قۆڵ هەڵکراوی تووک کورتە، نێری بزنە کێوییە
بەربوونەوە
بەربڕینەوە
پێشگرتن، بەرهەڵستکردن، پەک خستن، نەهێشتن
بەردانەوە
دادانەوە، شۆڕکردنەوە، لە حەواوە خستنەخووارەوە، کوورکردنەوە، فڕێدانی چتێک لەبەرزییەوە، تەکەرکردنەوە. بەردانی ئاوی گیراو
بەردی جەهەننەم